English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای سێ ڕۆژ له‌ ونبوونی ته‌رمی كاوان كامه‌ران دۆزرایه‌وه‌
2018-07-02 [05:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گه‌نجێك به‌ناوی "كاوان كامه‌ران فه‌تحولڵا" له‌دایكبووی ساڵی 2005 دانیشتووی كه‌لار له‌ گه‌ره‌كی شه‌هیدان  له‌ماڵ ده‌رده‌چیت و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ رٍِاگه‌ێنراوێكدا له‌ باره‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ به‌دوای ئه‌وگه‌نجه‌دا كه‌ له‌ ماڵ چووبوو ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌رابۆوه‌، گه‌ڕان به‌ دوایدا ده‌ستی پێكرد.

ڕاشیگه‌یاند: ئێواره‌ی یه‌ك شه‌مه‌ له‌ڕوباری سیروان ته‌رمی ناوبراو دۆزرایه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كرا.

 پۆلیسی گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند: دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی بشكنین له‌ڕوداوه‌كه‌ كه‌ئایه‌ ناوبراو خنكاوه‌ ، یاخود خنكیندراوه‌.

ده‌شڵێت: له‌ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌رچۆنێتی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراوده‌كات و  له‌سه‌رسكاڵای باوكی به‌بڕیاری دادوه‌ر دوو گومان لێكراو ده‌ستگیركراون.





ئەم هەواڵە 1060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad