English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسڕائیل سنووری هاوبه‌شی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا به‌ تۆپ و تانك پته‌و ده‌كات
2018-07-02 [05:30 AM]

ZNA-هەولێر


سوپای ئیسڕائیل رۆژی یەکشەممە لە بەرزاییەکانی جۆلان و سەر سنووری ھاوبەشی خۆی لەگەڵ سوریا تۆپ و تانکی زیاتری جێگیر کرد و ئەمکارەش بە ئامانجی ھۆشداریدان بە ھێزەکانی سوپای سوریا ئەنجامدراوە کە لەو ناوچەیە سەرقاڵی شەڕن لە دژی چەکدارانی لایەنەکانی دژی حکومەتی بەشار ئەسەد.

حکومەتی ئیسڕائیل ساڵی ١٩٦٧ لە جەنگێکدا کۆنتڕۆڵی بەرزاییەکانی جۆلانی گرتەدەست و ئەم ناوچەیەی خستە ژێردەستی خۆی و ئێستاش ئومێدی ئەوەی ھەیە کە بەو جەنگەی لە سووریا ھەیە، بە پشتیوانیی ئەمریکا بتوانێ سەروەریی خۆی بەسەر ئەم ناوچەیەدا بە فەرمیی بناسێنێت.

بەرپرسی یارمەتییە مرۆییەکانی سوپای ئیسڕائیل لە ناوچەی جۆلان رۆژی یەکشەممە رایگەیاند کە بە ھەزاران ھاوڵاتیی سوری بەرەو سنوری ئیسڕائیل ھاتوون و ئەوانیش خێوەتیان بەسەردا دابەش کردوون.

بەگوێرەی راگەیاندنی سوپای ئیسڕائیل لە رۆژانی رابردوودا بە ھۆی بۆردومانەکانی سەر پارێزگای درعا کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە ئەنجامدەدرێت، ژمارەی ئاوارەکانی ئەم وڵاتە زیاتر بووە و سوپای ئیسڕائیلیش یارمەتیی زیاتری بۆ ئەو ئاوارانە ناردووە و ئەمکارەشی بە مەبەستی ھێور راگرتنی دۆخی ناوچە سنوورییە ھاوبەشەکانی نێوان خۆی و سوریا ئەنجامداوە.

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیلیش سەبارەت بەم بارودۆخە وتی: ئێمە سنوورەکانی خۆمان دەپارێزین و رێگە نادەین ھیچکەس بێتە ناو خاکی ئێمەوە، بەڵام تا ئەو جێگەیەی بتوانین یارمەتییە مرۆییەکانیش بەردەوام دەکەین و داواکارین کە سوپای سوریا رێککەوتنەکەی ساڵ ١٩٧٤ـی نێوانمان بە ھەند وەرگرێت.

سەرچاوە / رادیۆ فەڕەنسا





ئەم هەواڵە 4309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad