English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌وتی سعودیه‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی ئێران
2018-07-02 [05:29 AM]

ZNA- هه‌ولێر


شای سعودیە بەڵێن بە سەرۆکی ئەمریکا دەدات، وەک جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی زیاتر بکات.

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکیدا ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شا سەلمان، شای سعودیە کردووە و باسی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیەیان کردووە.

ترەمپ داوایکردووە سعودیە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی نرخ دابەزێت.

بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، شای سعودیە بەڵێنی بە دۆناڵد ترەمپ داوە، ئەگەر پێویست بکات، ریاز ئامادەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەی زیاتربکات. 

لەبارەی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانیش لەسەر داوای ترەمپ، ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت "هەر وڵاتێک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە دژی ئێران زیادبکات، خیانەت لە گەلی ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە دەبێت رۆژێک باجی ئەو خیانەتەی بدات".
 
هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە وەڵامی رۆژنامەنووسێک کە دەڵێت کێ نرخی نەوت دەشێوێنێت؟ لە وەڵامدا  دەڵێت "ئۆپیک نرخی نەوت دەشێوێنێت".

لە دوایین کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک، لەسەر داوای سعودیە و رووسیا رازیبوون بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل، بەڵام ئەمریکا بەو بڕەش ناڕازییە و داوادەکات نەوتی زیاتر بەرهەمبهێنرێت بۆ دابەزینی نرخ. 

ئێران، ڤەنزوێلا و عێراق دژی بەرهەمهێنانی زیاتری نەوتن، چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخ و قەیرانی ئابوورییان خراپتر دەکات.

لەماوەی دوو ساڵی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە 30 دۆلار، ئەوەش زیانی گەورەی بەو وڵاتانە گەیاند پشت بە نەوت دەبەستن، بەڵام لە سەرەتا ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمێلێک نەوتی برێنت نزیکبووەتەوە لە 80 دۆلار.





ئەم هەواڵە 1021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad