English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ هۆشداری دەداتە چه‌ند کۆمپانیایه‌ك
2018-07-02 [05:32 AM]

ZNA-هەولێر


سەرکۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا ھۆشداریی داوەتە کۆمپانیا ئەورووپییەکان کە ئەگەر بێت و گەمارۆکان سەر ئێران ڕەچاو نەکەن، گەمارۆیان دەخرێتە سەر.

ترەمپ، دوێنێ لە گفتوگۆیەک لەگەڵ تەلەفزیۆنی (فۆکسنیوز) لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەو کۆمپانیا ئەورووپییانەی کە لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەن، گەمرۆیان دەخرێتە سەر، گوتی: "بێگومان، ئەوە پلان و بەرنامەیەکە کە لەبەردەستمان دایە و جێبەجێی دەکەین".

سەرکۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی ئەمدوایانەی خەڵکی ئێران، گوتی: "ئیدی ئەو سەردەمە تێپەڕی کە بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بچن و ئەوە کۆتایی ھات و لەمەودوا سەرقاڵی پرسەکانی ناو خۆیانن".

دۆناڵد ترەمپ پێشتریش ڕای گەیاندبوو کە بە ھاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕەفتار و ھەڵوێستەکانی ئێرانیش دەگۆڕێن و ئەوان ئیدی گرنگییەکی ئەوتۆ بە دەریای ناوەڕاست نادەن و سەرنجیان لەسەر سووریا ھەڵدەگرن و ناچارن لە یەمەن و شوێنەکانی دیکەش ھەمان ھەڵوێستیان ھەبێت".

ریکا ڕێکەوتی ٢٠١٨/٥/٩ یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەوتۆمی کشایەوە و دوای ئەوەش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ھۆشداریی دا کە ئەگەر بێت و ئێران ڕەفتارەکانی نەگۆڕدرێن، ھەموو گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئەو وڵاتە بە توندترین شێوە جێبەجێ دەکرێنەوە.

ماوەیەکە ئەو گەمارۆیانە چوونەتە قۆناغی کردەوە و بە دەیان کۆمپانیای گەورەی بازرگانیی بواری نەوت و ئۆتۆمبێل لە ئیران کشاونەتەوە و ئەمریکاش ڕای گەیاندووە سزاکان ھەموو کۆمپانیا ئەورووپییەکان دەگرێتەوە کە لەگەڵ ئێران دانوستان بکەن و لێخۆشبوون بۆ ھیچ کۆمپانیایەک نییە و ئەمە تایبەتی بۆ ئەو وڵاتانەیە کە نەوت لە ئێران دەکڕن.

 





ئەم هەواڵە 4645جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad