English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حوسێن قه‌ناعه‌ت: سینه‌مای منداڵان گواستنه‌وه‌ی پەیامە
2018-07-02 [08:38 AM]

ZNA – تاران


حوسێن قه‌ناعه‌ت، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران، له‌و بڕوایه‌ دایه‌، قسه‌کردن سه‌باره‌ت به‌‌ سه‌رقاڵبوون له‌م سینه‌مایه‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌ بۆ هه‌ر به‌رده‌نگێکی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ.

 

حوسێن قه‌ناعه‌ت به‌ ئاماژه‌دان به‌ گرینگیی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ئه‌ده‌بیاتی منداڵ و مێرمنداڵ له‌ فیلمسازیی ئه‌مبواره‌دا گوتی: ئێمه‌ چه‌ندین چیرۆکی سه‌رنجڕاکێشمان هه‌یه‌ و ده‌توانین له‌ نێو به‌رهه‌م گه‌لی ئێرانیدا، کارگه‌لێکی زۆر باش په‌یدا بکه‌ین. بۆ نموونە یه‌کێک له‌ بیرۆکه‌کانی من بۆ نووسین، سیناریۆیه‌ک سه‌باره‌ت به‌ که‌سایه‌تییه‌کانی شاهنامه‌یه‌.

 

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: کاتێک بمە‌وێت پلانێکی لەو جۆرە بکه‌مه‌ وێنه‌یی، بوودجه‌یه‌ک که‌ بۆی ته‌رخانده‌کرێت، گرینگی هه‌یه‌. مه‌به‌ستم له‌ بوودجه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ته‌نیا به‌ پشت به‌ستن به‌ بابه‌ت گه‌لی دارایی ده‌توانین فیلم دروست بکه‌ین، به‌ڵکوو مه‌به‌ستم چیرۆکه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، چیرۆکێکی ساده‌تر بنووسم که‌ له‌ ساده‌بوونی خۆیدا، منداڵانیش پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن.

 

ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "دز و په‌ری" به‌ ئاماژه‌دان به‌ پێناسه‌یه‌ک له‌ سه‌رقاڵبوون له‌ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا گوتی: ئه‌م سه‌رقاڵبوونه‌ هه‌ر ته‌نیا به‌ مانای خافڵاندن و سه‌رقاڵبوون نییه‌، به‌ڵکوو هه‌ر فیلمێک له‌ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا به‌ به‌شی خۆی په‌یامی هه‌یه‌.

 

ئه‌و سینه‌ماکاره‌ گوتیشی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانین هیوامان به‌ سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ هه‌بێت به‌ هه‌وڵ و چالاکی به‌رپرسانێکی وه‌کوو عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد بەڕێوبەری ئه‌م فێستیڤاڵه‌ و فریشته‌ تائیرپوورکه‌ له‌ زومره‌ی پێشه‌نگه‌ به‌ئه‌زموونه‌کانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵن و که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وان سه‌رقاڵکردن و خافڵاندنی منداڵان و نمایش کردنی فیلم بۆ ئه‌وانه‌. ئاماده‌بوونی ئه‌م به‌رپرسانه‌ له‌ لووتکه‌ و پله‌ی یه‌که‌می سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا، ئه‌م هیوایه‌ زیندوو ده‌کاته‌وه‌ که‌ خه‌ونی نمایش کردنی فیلم گه‌لی منداڵ هه‌موو دوو مانگ جارێک ببێته‌ شتێکی راسته‌قینه‌.

 

سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان له‌ رۆژانی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له‌ دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

مه‌نووچێهر جیهانی

 





ئەم هەواڵە 9445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad