English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی هەولێر باندێكی مەترسیدار دەستگیر دەكات
2018-07-02 [05:51 AM]

ZNA-هەولێر


لە دوا رۆژەکانی مانگی رەمەزاندا، عەبدولڕەحمان و سەمیری کوڕی لە پرسەی خزمێکیان دەگەڕانەوە، دوو کاژێر پێش بانگی ئێوارە ھاوڕێیەکی پەیوەندی بە سەمیرەوە دەکات و پێیدەڵێت لەسەر موەلیدەیەک کێشەیەکمان لەگەڵ چەند کەسێک ھەیە و داوای لێدەکات بچێت دوو قسەی خێریان بۆ بکات، بەڵام دواتر دەرکەوت سەمیر کەوتووەتە داوی باندێکەوە و دەربازی نەبوو، باندەکە سەمیریان کوشت، بەڵام دواتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کران.

ئەمیر کە برا گەورەی سەمیرە، پێشتر گوتبووی: "سەمیر زۆر ھەوڵی دابوو بەدەم داواکاریی ھاوڕێکەیەوە نەچێت و پێیگوتبوو بەڕۆژووم و ماندووم، بەڵام ئەو ھاوڕێیەی وازی لێ نەھێنا و سەمیر بەناچاری رۆیشت". 

ئەمیر دەڵێت: "کاتێک سەمیری برام دەچێتە کۆمپانیاکە، لەوێ دەمەقاڵێ دروست دەبێت، براکەم تەنیا دەڵێت دەمەوێت بزانم کێشەکەتان چییە؟ بەڵام ئەوان دەڵێن تۆ ھیچ قسە نەکەی و دەبێت ئێستاش ١٥٠٠ دۆلارمان بدەیتێ ئەگینا دەتکوژین، لەبەرئەوەی ئامادە نییە پارەکەیان بداتێ، ھەر لەوێ سەمیر دەکوژن".

بەگوتەی ئەمیر، ئەوانەی سەمیریان کوشتووە باندێک بوون  "براکەمیان بە فێڵ برد، ئەگەرنا کێشەی موەلیدە نەبووە، بەڵکو بۆ ترساندن و وەرگرتنی پارە بووە و پێشتر پلانیان بۆ داناوە".

لەبارەی بکوژەکانی براکەشیەوە، ئەمیر زانیاری زیاتر دەداتە و دەڵێت: "دواتر زانیمان ئەوانە باندێکی مافیان لە ھەولێر پەیدابوون، ئێمە بکوژەکان دەناسین، ھەریەکە لە (م) و (گ) و (ک) چەکیان لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان دەرھێناوە و تەقەیان لە براکەم کردووە و کوشتوویانە، ئەمانە ئیشیان رووتاندنەوەی خەڵک بووە، تەنانەت دەمانچە و پارەیان لە خەڵک ستاندووە، ھەر لەو ھەفتەیەدا کە براکەمیان کوشت، دوو ھەزار دۆلاریان لە کەسێکی دیکەش وەرگرتووە". 

ھەروەھا دەشڵێت، ئەو کەسانە رابردوویان ھەیە و پێشتریش دەستگیرکراون، یەکێک لە بکوژەکان ماوەی کەمتر لە ٣ مانگە ئازادکراوە، لەکاتێکدا بەپێی زانیارییەکانی ئێمە سزای لەسێدارەدانی ھەبووە".

سەمیر تەمەنی تەنیا پێنج مانگ بووە کاتێک دایکی مردووە، بۆیە عەبدولڕەحمانی باوکی سەمیر گەورە دەکات، ئەو تەنیا داوا لە حکومەت دەکات کە بکوژانی کوڕەکەی بە سزای خۆیان بگەن.

شەوی ٣٠/٦/٢٠١٨ سێ کەس لەو باندە دەستگیرکران. دکتۆر تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی ئەو باندەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "شەوی ٣٠/٦/٢٠١٨ ئاسایشی ھەولێر باندێکی سێ کەسییان بە ناوەکانی (م.‌ئە، م.ع و گ.م) دەستگیر کرد کە باندێک بوون لە ھەولێر چەندین تاوانی کوشتن و رفاندن و دزی و رێگرییان کردووە، ھێشتا یەکێک لەو کەسانەی لە باندەکەدا بووە دەستگیر نەکراوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر گوتیشی: "تۆمەتبارەکان پێشتر سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێن".

دوای دەستگیرکردنی باندەکە، ئەمیر عەبدولڕەحمان کە سەمیری برای بە دەستی ئەوان کوژرا، رایگەیاند: "ئێمە لە سەرەتاوە سکاڵامان لەسەر ئەو بکوژانە تۆمار کردووە و داوامان کردووە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بۆیە ئامادەنین بەھیچ شێوەیەک سوڵحیان لەگەڵ بکەین و دەبێت بەتوندترین شێوە سزا بدرێن".


رووداو
 





ئەم هەواڵە 3592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad