English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر په‌نابه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌نگێلا مێركل ده‌كرێت
2018-07-02 [05:53 AM]

ZNA – هه‌ولێر


هۆرست زیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا  هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکات لە ئەنگێلا مێرکڵ-ی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەگەر بێت و ناچار بکرێت هەڵوێستی دژە پەنابەری خۆی بگۆڕێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، ئەو وەزیرە تەنها سێ رۆژی خستووەتە بەردەم مێرکڵ، ئەگەر راوێژکاری ئەڵمانیا رەتیبکاتەوە یاسای پەنابەران لە ئەڵمانیا بگۆڕێت، ئەوا وەزیری ناوخۆ دەست لەکاردەکێشتەوە.

زیهۆفەر، لەبارەی هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە یاسای پەنابەران گوتی: "لەبەر بەرژەوەندی ئەڵمانیا و تواناکانی حکوومەت، ئێمە دەمانەوێت رێککەوتنێك بکەین لەسەر دوورخستنەوەی پەنابەران لە سنوورەکانی وڵات".

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانیەکە، وەزیری ناوخۆ بڕیاریداوە تەنها یەکجاری دیکە لەگەڵ مێرکڵ دابنیشێت و باس لە گۆڕانکاری لە یاسای پەنابەران بکات، ئەگەر  نەگەیشتنە رێککەوتن ئەوا دەست لەکاردەکێشێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad