English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند سوودێكی ترۆزی بۆ تەندروستی مرۆڤ
2018-07-02 [05:41 AM]

هەولێر _ ZNA


ترۆزی یەكێكە لە بەرهەمه‌كانی هاوین كە زیاتر سیفەتی خەیار هەڵدەگرێت ، زۆرێك لە ئێمە وەك میوە بە ترش و خوێ‌ وە دەیخۆین و زۆر ئارەزووی دەكەین ، دەتوانین لە ئامادەكردنی زەڵاتە بەكاریبهێنین ، جگە لەوەی كە خۆش دەكرێت و لە ئامادەكردنی ترشیاتدا بەكاردەهێنرێت ،

 بەڵام دیارە تا ئێستا نەمان زانیوە ترۆزی چ سوود و كاریگەرییەكی دەبێت لەسەرمان كە پێویستە پێی ئاشنا بین و ڕۆژانە گرنگی پێ‌ بدەین . لەگەڵ ئەوەشدا ترۆزی دەوڵەمەندە بە كارۆتین و سیلیلۆز و ترشی ئەمینی كە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر تەندروستی .


لێرەدا كاریگەری و سوودە تایبەتییەكانی میوەی ترۆزی دەخەینە ڕوو :-

1-گەرمی و سوتانەوەی گەدە و جگەر ناهێڵێت.

2-توانای دابەزاندنی پلەی گەرمی لەشی هەیە.

3-ڕیخۆڵە دەپارێزێت لە سووتاندنەوە.

4-توانای ڕێكخستنی خوێنی هەیە و نایەڵێت دووچاری خوێن بەر بوون ببینەوە.

5-میز ڕێك دەخات ، ئەویش بە خوێیەكانی ناوی دەتوێنێتەوە .

6-گورچیلە پاك دەكاتەوە لە بەرد و ڕمل.

7-لە هە مووی گرنگتر ئەوەیە هەستی تینوێتی ناهێڵێت ، چونكە میوەیەكی ئاودارە (تینوو شكێنە).

8-بۆ سپی كردنەوەی پێست زۆر باشە ، ئەویش ترۆزییەكە لەئاودا بكوڵێنە پاشان دەموچاوی پێ‌ بشۆ دوای ئەوە پارچە ترۆزی بخە سەر ڕووخسارت بۆچەند خولەكێك.

9- بۆ لابردنی پەڵەی پێست شەربەتی ترۆزی تێكەڵی شیری بكە ئینجا بۆ چەند خولەكێك بیدە لە ڕووخسارت.

10-توانای دابەزاندنی پەستانی خوێنی هەیە .





ئەم هەواڵە 8047جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad