English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵوێزخانەی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا له‌ مه‌ترسیدایه‌
2018-07-02 [05:53 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژنامەی "عەرەبی جەدید" بڵاویکردەوە، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر نیازی گروپە شیعەکانی سەر بەئێران لە عێراق، باڵیۆزخانە و ھێزە ئەمەریکییەکان لە بەغدا رێوشوێنی توندی ئەمنی گرتۆتە بەر.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، ھۆکاری ئەو گرژیانە بەھۆی ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆنە، کە دواجار بەھۆی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕاندنەوەی سزا ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران، دۆخی ئابووری ئێران داڕووخاوە و کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنیش درووست کردووە، بۆیە گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بەنیازی ھێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمەریکان.

ئەو رۆژنامەیە نووسیویەتی، گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لەناو شاری بەغدا دەستیان بە ھەڵواسین و بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری پۆستەرات کردووە، کە تێیدا ھەرەشە لە نوینەرایەتی و ھێزە ئەمەریکییەکان دەکەن.

وەک ئەو رۆژنامەیە لە بەرپرسێکی باڵای عێراقی گواستۆتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو پۆستەرانە و زیادبوونی دەنگۆی نیازی ٩ گروپی چەکداری سەر بە ئێران بۆ ھێرشکردنە سەر پێگەکانی ئەمەریکا لە عێراق، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوتۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و رێوشوێنی توندی ئەمنی گرتۆتە بەر و لەڕێگەی فڕۆکەوە چاودێری بنکە و پێگەکانی خۆی دەکات.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشداوە، "گروپەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران لەسەر پۆستەرەکان دەستەواژەی مەترسیداریان نووسیوە، لەوانەش "مردن بۆ ئەمەریکا" و "ترەمپی تاوانبار" و لە باخچە، شوێنە گشتییەکان، ناوەڕاستی شەقام و باڵاخانە بەرزەکان ھەڵیانواسیوە".

رۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسێکی دیکەی عێراقی باسی ئەوەشی کردووە، ئاماژەکان دەرکەوتوون کە ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دەبنە ھۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنی عێراق، چونکە عێراق بووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ھەردوولا.

ئەو بەرپرسە ئاشکرایکرد، "فرۆکەکان لە ئاسمانی ھەموو ئەو شوێنانە دەسووڕێنەوە کە باڵیۆزخانە و ھێزە ئەمەریکییەکانی لێیە، ئەمەش بەدڵنیاییەوە بەھۆی داعش نییە، بەڵکو بەھۆی ھەرەشەکانی ئەو گروپانەی حەشدی شەعبیە کە سەر بە ئێرانن و ژمارەیان زیاتر لە ٩ گروپی چەکدارییە".

ئەم گرژیانەش دوای ئەوە ھاتوون، زمانی نێوان تاران و واشنتۆن زبرتر بووە و شرۆڤەکاران تێبینی ئەوەیان کردووە، ئێران دەستی بە جمووجووڵ کردووە کە لەڕێگەی ئەو لایەنە عێراقییانە ھێرشی سەر پێگەکانی ئەمەریکا بکات، کە فەرمان لە تاران وەردەگرن، شارەزایانی ئەمنی و سیاسیش ھۆشداری لەوە دەدەن، لەئەگەری ئەو گرژیانە عێراق بەرەو گێژەڵۆکێکی دیکەوە ببرێت، کە ھیچ کەسێک ناتوانێت پێشبینی دەرەنجامەکانی بکات.





ئەم هەواڵە 10285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad