English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارمەندێکی ئاسایش لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا
2018-07-02 [06:09 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧  لە ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان ڕانیە _ سەرکەپکان ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا و بەھۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە سوتاوە و شۆفێرکەش گیانی لەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٧  لەسەر ڕێگای نێوان ڕانیە_ سەرکەپکان ھاوڵاتیەکی تەمەن ٣٤ ساڵ بەناوی (ڕ.م.ح) کە پیشە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕینە بەھۆی ڕوداوێکی ھاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی ڕاپەرین ئەوەشی ڕایگەیاند، ئەم ڕوداوە لەوکاتە بووە کارمەندەکەی ئاسایش لە کاتی چونی بۆ ئەرکەکەی لە ڕێگادا توشی ئەم ڕوداوە بووە و گیانی لە دەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر، تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجام دانی توێکاری پزیشکی، تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری کراوەتەوە.

باس لەوەشکراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە، پشکنینی ھێڵکاری بۆ شوێنی ڕوداوەکە لە لایەن پۆلیسی ھاتووچۆ ئەنجام درا، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەش بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 5971جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad