English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای سێ ڕۆژ له‌ ونبوونی ته‌رمی دۆزرایه‌وه‌
2018-07-02 [06:09 AM]

ZNA-هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گه‌نجێك به‌ناوی (كاوان كامه‌ران فه‌تحولڵا) دانیشتووی كه‌لار له‌ماڵ ده‌رده‌چیت و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌ێنراوێكدا له‌ باره‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ به‌دوای گه‌نجێك به‌ناوی (كاوان كامه‌ران فه‌تحولڵا)له‌دایكبووی ساڵی 2005 دانیشتووی كه‌لار له‌ گه‌ره‌كی شه‌هیدان كه‌ له‌ ماڵ چووبوو ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌رابۆوه‌، گه‌ڕان به‌ دوایدا ده‌ستی پێكرد.

لە راگەێنراوەکەی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە: ئێواره‌ی یه‌ك شه‌مه‌ 2018/7/1 له‌ڕوباری سیروان ته‌رمی ناوبراو دۆزرایه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كرا. دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی بشكنین له‌ڕوداوه‌كه‌ كه‌ئایه‌ ناوبراو خنكاوه‌ ، یاخود خنكیندراوه‌.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە: له‌ئێستادا پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌رچۆنێتی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراوده‌كات و  له‌سه‌رسكاڵای باوكی به‌بڕیاری دادوه‌ر دوو گومان لێكراو ده‌ستگیركراون.





ئەم هەواڵە 5569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad