English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کام بەشەی سەرت دەهێشێت چارەسەرەکەی بزانه‌
2018-07-02 [06:13 AM]

هەولێر _ ZNA



 

ئەمەی خوارەوە ٤ جۆری بەربڵاوی سەرئێشەیە کە زۆرێکمان توشمان دەبێت، دەتوانیت لەگەڵیدا چارەسەرەکەی بخوێنیتەوە:


١-  سه‌رئێشه‌ بە به‌رده‌وامی: سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام گه‌رچی كه‌میش بێت به‌ربڵاوترین جۆری سه‌رئێشه‌یه‌ كه‌ به‌وته‌ی دكتۆره‌كان زۆرجار هۆكاره‌كه‌ی ناڕونه‌و به‌هۆی بونی مه‌شروبی كحولی له‌ خوێن و شوكبونه‌وه‌ی جه‌سته‌و كه‌مئاوی و هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی وه‌ك زۆر به‌سه‌رپێوه‌ بون یاخود دانیشتن له‌به‌رده‌م كۆمپیته‌ر هۆكاره‌كانیه‌تی و كه‌می كافاینیش له‌ جه‌سته‌دا هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وامه‌.


٢-  سەرئێشەی نێوان سه‌ر و چاو : ئه‌م جۆره‌ ئازاره‌ زیاتر به‌هۆی قه‌له‌قیه‌وه‌ دروستده‌بێت و زۆر جار به‌ سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قیش ناوده‌برێت، به‌ڵام گه‌ر ئازاره‌كه‌ ته‌نها نێوان سه‌ر و یه‌ك لای چاوت بێت ئه‌وا به‌ سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی ناوده‌برێت كه‌ هۆكاره‌كه‌ی زیاتر به‌هۆی ماندوبونی چاوه‌وه‌یه‌ جا به‌ خوێندنه‌وه‌ی زۆر یاخود به‌كارهێنانی كۆمپیته‌ر بێت.

 

٣-  سه‌رئێشه‌ی سەرمابوون: ئه‌م سه‌رئێشه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ دروستده‌بێت كه‌ مێشك بڕێكی زۆر له‌ سه‌رمای پێده‌گات و به‌هۆشیه‌وه‌ توشی ئازار ده‌بین، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ له‌ سه‌رئێشه‌ كورته‌و درێژخایه‌ن نییه‌.


٤-  سەرئێشەی نیوەی: ئه‌م جۆره‌ له‌ سه‌رئێشه‌ نیوه‌ی سه‌ر ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ زیاتر به‌ههۆی ماندوبونی جه‌سته‌ی و كاركردنی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر یاخود ماندوبونی ده‌رونیه‌وه‌ دروستده‌بێت و یه‌كێكه‌ له‌ باوترین جۆره‌كانی سه‌رئێشه‌.





ئەم هەواڵە 1096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad