English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگای سلێمانی 14 بڕیاری ده‌ركرد
2018-07-02 [06:16 AM]

ZNA-هەولێر


لە ڕاگەێنراوێکدا کە کۆپییەکی دەست ئاژاتسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە  لە کۆبوونەوەیەکدا لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، بەوردیی باس لە بارودۆخی ئاسایش‌و ئارامیی پارێزگاکە و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی ھاووڵاتیان و ھەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا کە بە دڵسۆزانە و گیانێکی بەرپرسانەو نیشتمانییانەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە.

ھۆکاری گرێدانی کۆبوونەوەکەی لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بریتی بوو لە دەرکردنی  ١٤ بڕیار ھاوڵاتیان و پاراستنی سەرو ماڵیان و ئارامی پارێزگاکە بە گشتی دەرکران

ئەمەی خوارەوەش دەقی بڕیارەکانە:

یەکەم: بەردەوامبوونی لیژنەی ھاوبەشی ھێزەکانی ناوخۆ کە پێشتر بەفەرمانی پارێزگار پێکھێنراون، بۆ بنەبڕکردنی تاوان‌و دیاردەی چەکداریی‌و ئۆتۆمبێلی بێ ژمارەو بێ مۆڵەت‌و ھەر سەرپێچییەکی تر.

دووەم: بەردەوامبوونی ھەماھەنگیکردنی لیژنەی ئارامیی شاری سلێمانی و لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆ قەدەغەکردنی دیاردەی سەرپێچیکردن‌و زیادەڕەویی‌و خراپیی کوالێتیی‌و سواڵکردن‌و تێکدانی نەزمی گشتیی و ھەر دیاردەیەکی نەخوازراوی تر پێکھێنراون.

سێیەم: دەستگیرکردنی ھەموو ئەو گومانلێکراوانەی لەلایەن دادگاوە داواکراون.

چوارەم: ھەر کەسێکی بیانیی کە مۆڵەتی مانەوەی لە ھەرێمی کوردستاندا پێدراوە، پێویستە سێ مانگ جارێک پشکنینێکی تەندروستیی ڕەسمیی بکات و بەپێچەوانەوە خۆیشی‌و ئەو شوێنەیشی کاری تێدادەکات بەرپرسیار دەبن.

پێنجەم: ھێزەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و پۆلیسی بەرگریی‌و فریاکەوتن، ھاوکارو ھەماھەنگی ھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش دەبن بۆ ڕێگرتن لە ھەر زیادەڕەویی‌و سەرپێچیکردن‌و ھەر دۆخێکی پێویست، بەپێی ڕێنمایی پارێزگاری سلێمانی.

شەشەم: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانیی پارێزگای سلێمانی، ھەموو تیمەکانی ئامادە دەکات بۆ ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو و ئاگرکەوتنەوەیەک، لەم بارەیەوە ڕێنمایی پێویست پێشکەش بە ھاووڵاتیان و فەرمانگەو کۆمپانیاکان دەکات.

حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕێگریی لە ھەر حاڵەتێکی بیرھەڵکەندنی نایاسایی دەکات‌و بەپێی یاساو لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی پارێزگاری سلێمانیدا، مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا دەکات، ھەروەھا بەوردیی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە پاراستنی دارستان‌و ژینگەو ڕاوکردن جێبەجێ دەکات.

ھەشتەم: ڕێکخستنەوەی گرتوخانەکان‌و نەھێشتنی ھیچ جیاوازیی‌و جیاکارییەک‌و چاودێریکردنی وردی شێڵتەرو خانەو گرتوخانەو دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانی تر.

نۆیەم: پێویستە ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا، بڕیارو ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی جێبەجێبکەن.

دەیەم: لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی سەروەریی یاسادا؛ لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی دادگاکان‌و داواکاری گشتیی‌و دادوەرەکاندا کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دانانی چێوەیەکی یاسایی پتەو بۆ چەسپاندنی یاساو سزادانی تاوانباران.

یانزەیەم: ڕێکخستنەوەی شوێن‌و دامەزراوە گەشتیارییەکان و شوێنە گشتییەکان بەپێی ڕێنماییەکانی پێشووی لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی.

دوانزەیەم: تیمی فریاکەوتنی ھاوبەش بۆ شوێنە گەشتیاریی و گشتییەکان پێکدەھێنرێن.

سیانزەیەم: ھەموو ئەم بڕیارو ڕێنماییانە بەبێ جیاوازیی و گوێدانە پلەو پایەو پۆستی کەسە سەرپێچیکەرەکان، جێبەجێدەکرێن.

چواردەیەم: پارێزگاری سلێمانی؛ پشتیوانیی و ھاوکاریی پێویست پێشکەش بە ھەموو فەرمانگەو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان.

لە کۆتایشدا لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی سوپاسی بڕیارو دەستپێشخەرییەکەی فەرماندەیی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دامەزراوەکانی تری کرد، کە پشتیوان‌و جێبەجێکاری بڕیارو ڕێنماییەکانی پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی دەبن.





ئەم هەواڵە 1357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad