English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگرەوەیەک بۆ گێڕانی رۆڵی جێمس بۆند دەستنیشانکراوە
2018-07-02 [09:18 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە ئەکتەری سینەمایی بەریتانی، دانیێل کرێگ بۆ جاری پێنجەم رۆڵی جێمس بۆند لە زنجیرەی فیلمی سینەمایی "جێمس بۆند"ـدا دەگێڕێت و بۆ بەشی داهاتوو کەسێکی دیکە وەک جێگرەوە پێشنیارکراوە.

 

پێشنیارکراوە ئەکتەری سینەمایی، تۆم هاردی لە بەشەکانی داهاتوودا رۆڵی جێمس بۆند بگێڕێت.

 

ئەکتەری سینەمایی، پیرس پرۆسنان کە پێشتر رۆڵی جێمس بۆندی گێڕاوە، پێشنیاری کردووە هاردی ئەو رۆڵە بگێڕێت.

 

بە بڕاوی ئەو ئەکتەرە، هاردی کەسێکی گنوجاوە بۆ ئەوەی رۆڵی جێمس بۆند بگێڕێت.

 

 

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە لەرێگەی پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی "The late show" ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەو هەمیشە مەبەستی بووە لە گێڕانی رۆڵی جێمس بۆند بەردەوامبێت.

 

کۆمپانیای ئەمریکی Metro-Goldwyn-Mayer هەواڵێکی لەبارەی بەرهەمهێنانی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بڵاوکردووە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کە لە 8 نۆڤەمبەری 2019 بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکاندا دەبیندرێت.

 

هەرچەند بەرهەمهێنانی بەشی 25 ئەم بەرهەمە سینەماییە و وادەی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ناوی فیلم و دەرهێنەرەکەی ئاشکرا نەکراوە.

 

لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەوالە، دەنگۆی ئەوەش هەبوو، جارێکی دیکە دانیال کریگ لەم بەشە نوێیەدا رۆڵ بگێڕێت.

 

دوایین بەشی ئەم زنجیرەی فیلمە سینەماییە بەریتانی – جیهانییە، بەناوی "سپێکتەر" بوو کە لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بەرهەمهات و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا بوو.

    

پێشتر ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو کە بڕی ١٢٠ ملیۆن پاوەند بە کریگ دراوە بۆ ئەوە لە بەشی نوێی ئەم فیلمەدا رۆڵ بگڕێت.

 

سۆنی پیکچەرز، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی "سپێکتەر"، پێشتر رایگەیاند، ئەم فیلمە توانی لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە هۆڵە سینەماییەکانی بەریتانیدا، نۆ ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنێت، بەمەش دەبێتە یەکەم فیلم لە بەریتانیدا کە ئەم بڕە داهاتە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا بەدستبێنێت.

 

دوایین بەشی زنجیرە فیلمی "جێمس بۆند" بەناوی "سکایفوڵ" لە ساڵی 2012ـدا بڵاوکرایەوە و خاوەنی نازناوی پڕداهاتترین فیلمی سینەمایی بوو کە لە یەکەم رۆژی نمایشیدا لە بەریتانیا بەدەستهێنابوو.

 

"سکایفوڵ" بۆدجەی بەرهەمهێنانی 200 ملیۆن دۆلار بوو و داهاتی لە هۆڵە سینەماییەکانی جیهاندا، یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بوو.

 

لە یەکەم نمایشی فیلمی "سپێکتەردا" کە دانیال کریگ، رۆڵی  تێدا دەگێڕێت، لەلایەن رەخنەگرانی سینەماوە بە فیلمێکی سەرکەوتوو ناسێنراوە.

 

دانيێل كريگ، چوار جار رۆڵی سەرەکی لەم زنجیرە فیلمەدا گێڕاوە، تێیدا رۆڵی سیخوڕێکی بەریتانی دەگێڕێت کە کۆدەکەی (007)ـە، جگە لەو هەریەک لە كريستۆڤ ڤالتز و ليا سيدۆ لە رۆڵی سەرەکیدا دەردەکەون.

 

بیرۆکەی کەسایەتی "جێمس بۆند"، رۆماننووس ئیان فليمنگ، لە ساڵی 1953 دایهێناوە، لە ماوەی 60 ساڵدا 25 بەش لەم فیلمە بەرهەمهاتووە، تا ئێستا وەک بەهێزترین بەرهەمی سینەمایی، سینەمای بەریتانیا دەناسرێت و لە سەرئاستی جیهاندا بینەری زۆرە.





ئەم هەواڵە 1012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad