English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم سوودانەی کاڵەکت زانیوه‌
2018-07-02 [06:38 AM]

هەولێر _ ZNA



میوەكان بە گشتی سوودبەخشن بۆ جەستە و زۆر جاریش چارەسەرن بۆ نەخۆشییە جەستەیییەكان، كاڵەك جیاوازییەكی تری هەیە كە چارەسەرە بۆ دەروونیش.

پسپۆڕانی بواری خۆراكیش لە رێی توێژینەوە و لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایان كردووە كە كاڵەك بە ڤیتامین A وC دەوڵەمەندە و یارمەتی ئاسانكردن و باشكردنی كرداری هەرس دەدات.

جگە لەوە، كاڵەك چارەسەرێكی بەهێز و باشە بۆ ئەوانەی تووشی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی بوون، بۆیە هەمیشە بە خواردنی هەست بە ئارامبوونەوە دەكەن.

هەروەها كاڵەك میزڵدان پاك دەكاتەوە و ڕیژەی ئاو لە جەستەشدا ڕێك دەخات. هەروەك یارمەتی ڕێكخستنەوەی لێدانی دڵ دەدات و بەهۆی بوونی مادە شەكرییەكان تێیدا بە چارەسەرێكی باش بۆ كەم خوێنی دادەنرێت.

توێژینەوەكان دەریانخستووە كە كاڵەك جەستەی مرۆڤ لە نەخۆشیی شێرپەنجە دەپارێزێت، بە تایبەتی شێرپەنجەی پێست.
 





ئەم هەواڵە 8179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad