English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عومەر رەزاز: سنووری وڵاتی ئوردن بەتەواوەتی لەژێر کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەیە
2018-07-02 [06:38 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکوەزیرانی ئوردن گوتی، رەوشی سنووری وڵاتی ئوردن بەتەواوەتی لەژێر کۆنتڕۆڵە، جەختیکردەوە، وڵاتەکەی رێگە نادات بەهاتنی پەنابەری زیاتر لە سووریاوە بۆ ئەردەن، بەڵام پاڵپشتییان دەکات لەنێو خاکی خۆیان.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی "بەترا"ی ئوردن، عومەر رەزاز، گوتی: "ئێمە بەشێوەیەکی گشتگیر هاوسەنگی دەکەین لەنێوان پاراستنی سنوورەکانمان و کۆمەڵگەمان بۆیە رێگە بە پەنابەری زیاتر نادەین، ئەوەشی خستەڕوو پێویستە پاڵپشتی و خۆراکیان پێشکەش بکرێت و شوێنی حەوانەوە بۆ برا سوورییەکان لەنێو خاکی خۆیان دابین بکرێت".

ئەم لێدوانەی رەزاز، لەمیانی بەسەرکردنەوەی سنووری باکووری وڵاتەکەی هات، لەکۆتایی قسەکانیدا ئاواتی ئەوەی خواست، "ژیری و نەخشەدانان ببێتە هۆی دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی سووریا، تاکوو ئاسایش و دڵنیایی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە دراوسێ و برایە".





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad