English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیندانیه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا به‌رێگه‌یه‌كی سه‌یر هه‌ڵدێت
2018-07-02 [07:38 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


زیندانییەک لە یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری پاریس هەڵهات و تا ئێستاش پۆلیس دەستگیری نەکردووە.

ماڵپەری بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، زیندانییەکە توانیویەتی لە گرتوخانەی (روو) لە پاریس هەڵبێت و دواتر بگاتە گۆڕەپانی گرتووخانەکە  و لەوێشدا لەلایەن سێ هاوڕێیەوە بە هێلیكۆپته‌ر بە دەست بەرزکراوەتەوە و چووەتە ناو هێلیكۆپته‌رەکەوە و هەڵهاتووە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، پاسەوانەکانی گرتووخانەکە نەیانتوانیووە لەوکاتەدا تەقە لە زیندانییەکە بکەن، زیندانییەکە و هاوڕێکانی لە ماوەیەکی کورتدا توانیویانە هەڵبێن.

ئەوەش خڕاوەتەڕوو، دواتر فرۆکەکە نیشتۆتەوە بە ئۆتۆمبێلێک هەڵهاتوون بەڵام تا ئێستا پۆلیس بە دوایاندا دەگەرێت و دەستگیرنەکراون .

باسی لەوەش کردووە، زیندانییەکە ناوی ڕەزوان فایدە و بە ڕەچەڵەک جەزائیرییە و تەمەنی ٤٦ ساڵە و بە تاوانی دزیکردن و کوشتنی پۆلیسێکی ئافرەت لە ساڵی ڕابردوودا سزای ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمە یەکەمجار نییە ناوبراو لە زیندان هەڵدێت و پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٣دا لە زیندانێک لە باشووری فەڕەنسا توانی چوار لە پاسەوانەکان بە بارمتە بگرێت و دواتر لەوڕێگەوە بە یارمەتی هاوڕێکانی هەڵبێت بەڵام دواتر پۆلیسی فەڕەنسا دەستگیریکرد.

 

 





ئەم هەواڵە 5095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad