English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران.. سه‌دان كه‌س به‌ هۆی ئاوی پیسه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون
2018-07-02 [11:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی شارۆچكه‌ی رامهورموز، شوكروڵڵا سه‌لمانزاده‌ ئاشكرای كرد، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی راهورموز و ئه‌بولفارس به‌ هۆی پیسبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ ژه‌هراویی بوون، بۆ 350 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

سه‌لمانزاده‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئێران  ئیرنا، وتیشی، هۆكاری ژه‌هراوییبوونی خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ هۆی بڕانی ئاو بۆ ماوه‌ی 20 كاتژمێر و دابینكردنی ئاو له‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ره‌وه‌ بووه‌.

نه‌خۆشه‌كان به‌ هۆی سكچوون و تای زۆره‌وه‌ په‌نایان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان بردووه‌ و ده‌ست به‌ چاره‌سه‌ركردنیان كراوه‌.

داواكاری گشتیی رامهورموز، قاسم نه‌ژاد دوێنێ رایگه‌یاندبوو، 230 حاڵه‌تی ژه‌هراویی بوون به‌ هۆی ئاوی پیسه‌وه‌ تۆماركراوه‌.





ئەم هەواڵە 877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad