ZNA - هه‌ولێر
له ئه‌نقه‌ره به‌تۆمه‌تی لایه‌نگیری له فه‌تحوڵا گوڵه‌ن، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 68 كه‌س ده‌ركرا كه نۆزده‌یان له فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی سوپای توركیا فه‌رمانبه‌رن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌وه، له‌نێو هێزه‌كانی وشكانیی سوپای توركیادا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی 68 كه‌سه‌وه ده‌ستپێكراوه كه له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی فه‌تحوڵا گوڵه‌ن به شێوازێكی پچڕپچڕ له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 19 شار ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد.
تا ئێستا 19 كه‌س ده‌ستگیركراون و راشگه‌یه‌ندرا به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كرێن.
هەروەها راگه‌یه‌ندراوه كه پێشتر لێكۆڵینه‌وه و رێكاری ئیداری له‌باره‌ی گومانلێكراوه‌كانه‌وه ده‌ستپێكراوه و له ئێستادا 19 له‌و گومانلێكراوانه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌كارن.
AA
ئەم هەواڵە 3964جار خوێندراوەتەوە |