ZNA - هەولێر
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا بەھۆی جیاوازی بۆچوون لەسەر پرسی پەنابەران لەگەڵ راوێژكاری وڵاتەكەی، دەستی لەكار كێشایەوە.
میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردووەتەوە، ھۆرەست زێھۆفەر، بەھۆی ناكۆكی لەگەڵ ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا، لەسەر پرسی و كۆچبەران وازی لە پۆستی وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا و سەرۆكایەتیی پارتی كۆمەڵایەتیی كریستیان هێناوە.
زێھۆفەر داواشی لە سەركردایەتی حزبەكەی كردووە لەوبارەوە بەپەلە كۆببنەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی تاوتوێ بكەن.
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا سوورە لەسەر رێگریكردن لە بەشێك لەو پەناخوازانەی بە نایاسایی دەچنە ئەڵمانیا، بەڵام ئەنگێلا مێركل لەسەر پێشگرتن بە پەنابەران كۆك نەبووە و ئەو داوایەی وەزیری نێوخۆی رەتكردووەتەوە. ئەمەش وایكردووە ناوبراو دەست لە كار بكێشێتەوە.
ئەم هەواڵە 3895جار خوێندراوەتەوە |