English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیند؛ تەرمی بنەماڵەیەکی ١١کەسی دۆزراوه که هەموویان هەڵواسرابوون
2018-07-02 [01:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

له "دەهلی"ی پایتەختی هیندستان، تەرمی بنەماڵەیەکی ١١کەسی دۆزراوه که هەموویان هەڵواسرابوون و دەست و دەم و چاویان بەسترابوو.

 

ژنێکی ٧٠ساڵان تەنیا کەسی ئەم بنەماڵەیە بوو که تەرمەکەی لەسەر زەوی کەوتبوو.

 

هێشتا هۆکاری مردنی ئەم کەسانه ئاشکرا نەبووه، بەڵام بەپێی هەندێک بەڵگه، ئەم بنەماڵەیه خەریکی جۆره رێوڕەسمێکی ئایینی بوونه، بەڵام ئەگەری کوژرانیان هێشتا رەت نەکراوەتەوه.

 

ئەم بنەماڵەیه پێک‌هاتبوون له دایکێک(ژنه ٧٠ساڵانەکه)، دوو کوڕی و خێزان و منداڵەکانیان که دووانیان مێرمنداڵن.

 

تەرمی هەڵواسراوی ئەم بنەماڵەیه له فرۆشگای خۆیان دۆزراوەتەوه.

 

دراوسێکانیان دەڵێن، ئەوان ماوەی ٢٠ساڵه لەم گەڕەکەن و دوو فرۆشگایان هەبووه و لەگەڵ دراوسێکان زۆر رووخۆش بوونه.

 

پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوه له هۆکاری مردنی ئەم بنەماڵەیەن.

 

BBC





ئەم هەواڵە 4894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad