English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی بەرەنگاری نەخۆشیە مەترسیدارەکە دەبێتەوە 
2018-07-02 [01:28 AM]

ZNA – ھەولێر 



 
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون). 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەی وەزارەتی تەندروستییە . 


وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی "تای خوێنبەربوون" دوای کۆبوونەوەک بەسەرپەشتی وەزیری تەندورستی، سێ بڕیار بۆ رێگریکردن لەو نەخۆشییە دەرکرد. 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بودجە بۆ پاککردنەوەی سەرجەم نەخۆشخانەکان لە گوند و شار و شارۆچکەکان دابیندەکرێت.

 "بەپەلە لیژنەیەکی بۆ ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیان لە مەترسی تای خوێنەربوون پێکدەھێندرێت. 
ئەو بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی دوای ئەوە ھات، حاڵەتێکی نەخۆشی "تای خوێنبەربوون" لە سنووری پاریزگای ھەولێر تۆمارکرا، وەزارەتی تەندروستیش رایگەیاند رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە و بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ بەغداش لە ھاوئاھەنگیدان. 

د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش رایگەیاند، ئەو حاڵەتەی دەستنیشانکراوە تەندروستی جێگیرە و تاوەکو ئێستا لەژێر چاودێری تەندروستییدایە. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە تەنیا لەنێو ئاژەڵداران و گۆشتفرۆشەکانە، بۆیە دەبێ ئەوانەی ئاژەڵدار ئاگاداری مامەڵەکردن بن لەگەڵ ئاژەڵەکانیان بەتایبەتی ئاژەڵی مردوو.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 9298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad