English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چارەنووسی یوسفەکەی ھەولێر یەکلایی کرایەوە 
2018-07-02 [02:11 AM]

ZNA – ھەولێر 



بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەبارەی یوسفەکەی ھەولێر رایگەیاند، دوای چەندین کۆبوونەوە و بەدواداچوونی ورد، دواجار یوسف گەڕایەوە لای باوکی.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایتی چاکسازی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: " یوسف ئامادەنەبوو لە خانەی نەوجەوانان بمێنێتەوە و پێیباش بوو چیدیکە نەبێتە قسە و باسی راگەیاندنەکان، ھەرچەندە گوتبووی باوکی لە ژیاندا نەماوە، بەڵام دوای بەدواداچوون دەرکەوت کە باوکی لە ژیاندا ماوە و بڕیاریدا بگەڕێتەوە لای باوکی".

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایتی چاکسازی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر دەڵێت "چەند توێژەرێکی کۆمەڵایەتی سەردانی کەسوکارەکەیان کرد و دواجار یوسف خۆی بڕیاریدا بگەڕێتەوە لای باوکی و ئێستا کەیسکە چارەسەکراوە".

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر دوای دۆزینەوەی ئەو نەوجەوانە ‌و گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆی ‌و کەسوکارەکەی، گەیشتنە چەند خاڵێک لەوانە "ئەگەر براکانی ئەرکی بەخێوکردنی لەئەستۆ بگرن، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رووی دارایی ‌و مەعنەویەوە ھاوکاریان دەبێت، بەپێچەوانەوە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەرکی بەخێوکردنی دەگرێتە ئەستۆ و جگە لە پێدانی بڕێک پارەی مانگانە لە خانەی نەوجەوانانی کوڕانیش شوێنی گونجاو و پێداویستییەکانی دابین دەکات. ئەگەر ئەو رێگەیەش گونجاو نەبوو، لەو کاتەدا ھەر کەسێک توانا و ئارەزووی بەخێوکردنی ھەبێت، دەتوانێت لە رێگەی دادگای نەوجەوانان داوای وەرگرتنی یوسف بکات، بەڵام یوسف ئەو داوایەی رەتکردەوە. 

لە ٢٣-٦-٢٠١٨ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەبارەی ژیان و گوزەرانی نەوجەوانێکی شاری ھەولێر بەناوی (یوسف) بڵاوکرایەوە، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا نەوجەوانەکە باسی لەوەکرد ، ماوەیەکی زۆرە لە گۆڕستان ‌و لەسەر شەقامەکان دەژی. بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە ‌و چەندین کەس ئامادەییان نیشاندا ئەرکی بەخێوکردنی بگرنە ئەستۆ.

ی.ا





ئەم هەواڵە 2827جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad