English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ هەناردەی نەوتی کەرکووک روو دەکاتەوە کوردستان
2018-07-02 [02:18 AM]

​ZNA- هەولێر


عێراق، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیهان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا گفتوگۆدەکات.

جەبار لوعەیبی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی رەوانەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیهان، لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تورکیا لە گفتوگۆداین و بڕیاری هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تورکیاوە، دەکەوێتە سەر ئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە. ئاماژەی بەوەشدا، رۆژانە ٢٢٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکووک بەرهەم دەهێندرێت.

لە دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، داگیرکردنی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق، هەناردەی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە.





ئەم هەواڵە 12145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad