English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر داوای دادگاییکردنی گەندەڵکاران دەکات
2018-07-02 [02:32 AM]

​ZNA - هەولێر


رێبەری رەوتی سەدر، داوای دادگاییکردنی گەندەڵکاران دەکات و جەختیش لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق لەسەر بنەمای بڕیارێکی عێراقیانە دەکاتەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری لە پێگەی خۆی لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی، کەی دادگایی گەندەڵکاران دەکرێت و کێن ئەوانەی دادگاییەکە بەڕێوەدەبەن.

هەروەها نووسیویەتی، کەی دەبێت بڕیارێکی عێراقی لەو وڵاتە بدرێت و چاوەڕوانی بڕیار لەدەرەوەی سنوورەکانمان لەلایەن رۆژهەڵات و رۆژئاوا نەکەین. ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕوانی دادگاییکردنی گەندەڵکارانن.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مانگی ئایاری ئەمساڵ، لیستی سائیروون، بە سەرۆکایەتی سەدر، زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێنا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە کوتلەی گەورەی پەرلەمانی پێکبهێنێت.





ئەم هەواڵە 6016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad