English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کشتوکاڵ و رێکخراوی فاو رێکاری پێویست دژی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەگرنەبەر
2018-07-02 [02:58 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و رێکخراوی فاودا باس لە نەخۆشیی تای خوێن بەربوون کرا.

 

دکتۆرغازی فایەق بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان بە وەکالەت پێشوازی کرد لە دکتۆر فازل زوغبی سەرۆکی نێردەی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان(فاو)، بە ئامادەبوونی ئازاد ئەحمەد عەلی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە نەخۆشیی تای خوێن بەربوون کرد کە نیشانەکانی لە یەک دوو شوێنی عێراق پەیدا بووە، ھاوکات وەزارەت دەرخستەیەکی پێشکەش کرد تایبەت بە پێداویستییەکانی رشاندنی شوێنی بەخێوکردن و حەواندنەوەی ئاژەڵ و مەڕوماڵات لە گوند و ئاواییەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش وەک رێکاری پێویست بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە.

 

لەم رووەوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەیتەرە لە پارێزگاکان چەندین لیژنە پێکدەھێنن بە سەرۆکایەتیی پارێزگاران و ئەندامێتیی بەڕێوەبەرانی پاراستن لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرانی بەیتەرە بە ھەماھەنگی لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوی فاو، لە ھەمان کاتدا ھەڵمەتێک بۆ ھۆشیارکردنەوەی جووتیاران و خاوەن مەڕوماڵات دەست پێدەکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو پێداویستییەکانی سەرخستنی ھەڵمەتەکە بە ھەماھەنگیی نێوان وەزارەت و دکتۆر ھیلال محەمەد نوێنەری رێکخراوی فاو لە عێراق ئەنجامدەدرێت.

 

لەلای خۆیەوە دکتۆر زوغبی سەرۆکی نێردەی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان(فاو) ستایشی ھەوڵەکانی ڤێتێرنەری گشتیی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی کرد کە لەئێستاوە ئەم ھەڵمەتەی دەستپێکردووە بە رشاندن و پاککردنەوەی تویلەو ئەستەبڵی مەڕوماڵات و  تێیدا سەرکەوتوو بووە.

 

نەخۆشیی تای خوێن بەربوون لە ساڵانی حەفتاکانەوەو بە تایبەتیش لە ساڵی ١٩٧٩  لە عێراق تۆمارکراوە، بەڵام زۆر تەشەنەی نەکردووەو توانراوە کە کۆنتڕۆڵ بکرێت، نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ھەروەھا لە مرۆڤەوەش  بۆ مرۆڤ، بەڵام ئەگەر رێکاری پێویست بگیرێتەبەر دەتوانرێت زوو کۆنتڕۆڵ بکرێت.





ئەم هەواڵە 8584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad