ZNA – ھەولێر
لە لوتکەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی مۆندیالی رووسیا ھەڵبژاردەی بەرازیل رووبەرووی ھەڵبژاردەی مەکسیک بووە .
ھەڵبژاردەی بەرازیل توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بۆ ھەڵبژاردەی مەکسێک .
گۆڵەکانی ھەڵبژاردەی بەرازیل لە خولەکەکانی ٥١ و ٨٦ لەرێگەی یاریزانان نەیمار و فیرمینیۆ تۆمارکران .
بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی بەرازیل خۆی گەیاندە قۆناغی ھەشتی مۆندیال .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 12316جار خوێندراوەتەوە |