English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و كونسولی چین تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستانیان كرد
2018-07-02 [03:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز نی ڕوچ، كونسولی گشتیی نوێى كۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

 

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز ڕوچ، وێڕاى سوپاسكردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری و ئاسانكارییان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ڕۆشنبیری و زانستیدا، هه‌روه‌ها خواستی كۆمپانیا چینییه‌كانى بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، خسته‌ ڕوو.

 

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاره‌زووى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌ خواستی كۆمپانیا چینییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ دووپات كردنه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌توانن ڕۆڵێكی به‌رچاویان له بواره‌كانی ژێرخان، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه‌ شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه‌ و ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌.

 

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad