English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەكانی پەیماننامەی كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە به‌شداری دەكات
2018-07-02 [03:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشەممە بە ئامادەبووانی دکتۆر مشعل بن فەهم ئەلسەلما سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی و و محەمەد قزیع سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە کۆمکاری عەرەبی، كۆبوونەوەكانی گفتوگۆكردنی راپۆرتی یەكەمی كۆماری عێراق لە بارەگای كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر دەستپێکرد بە بەشداری شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق كە پێكهاتبوو لە وەزارەتەكانی داد، ناوخۆ، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمنیداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و چەند دەستە و فەرمانگەی سەر بەو وەزارەتانە، هەروەها شاندێكی هەرێمی كوردستان لە ئۆفیسی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتی  ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكان بەشدارە كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

لە رۆژی یەكەمی كۆبوونەوەكاندا شاندی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد دەربارەی گرنگترین تەوەرەكانی كە ئاراستەی شاندی كۆماری عێراق كرا بوون لەوانە: ئاوارە و پەنابەران، مافی ئافرەت، مافی منداڵان، بارودۆخی زیندانەكان، ئیدیعاكانی ئەشكەنجەدان، بازرگانی كردن بە مرۆڤ، گرتنی هەڕەمەكی، بارودۆخی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان، ئازادی میدیا و راردەربڕین، پێكەوەژیانی ئاشتیانە، سەربەخۆیی دادگاكان، بارودۆخی هاووڵاتیانی ناوچە تازە ئازادكراوەكان، هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ رزگار كردنی ئێزیدی و كریستیانە رفێندراوەكان و چەندین بابەتی دیكە.

لەسەرەتای وتارەكەیدا د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندەكە تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و وتی: لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو چەندین شەپۆلی ئاوارە و راگوێزراوان روویان لە هەرێمی كوردستان كرد و بەتایبەتی دوای هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێم و ناوچەكە و بووە هۆی هاتنی نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەران، بە تێپەڕبوونی كات هاتنی ئاوارە و پەنابەران دۆخی حكومەتی هەرێمی كوردستان قورستر كرد لە زۆر رووەوە، چونكە بەپێی ئامارەكان ئێستا (30%) ی دانیشتوانی هەرێم لە ئاوارە و پەنابەران پێکهاتووە كە لە (39) كەمپ نیشتەجێن.

دیندار زێباری ئاماژەی بە پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بە پرەنسیپە جیهانی و ئازادییە تاكییەكان كرد و وتی: لەم رووەوە لە هەرێمی كوردستان یاسایەكی تایبەت هەیە كە رێگا بە خۆپیشاندان دەدات و بەپێی ئەم یاسایە هاووڵاتی مافی خۆپیشاندان و داواكردنی مافی خۆی هەیە بە مەرجێك ئاشتیانە بێت و ئامانج و داواكارییەكانیش روون و ئاشكرا بن، هەروەها میدیاكان مافی رووماڵكردنی خۆپیشاندانیان هەیە بە جۆرێك نەبێتە هۆی تێكدانی ئاسایش و ئارامی وڵات، بەڵام سەرەڕای ئەمەش رۆژنامەنووس دەستگیر ناكرێ بەبێ بڕیاری دادگا و رەزامەندی سەندیكای رۆژنامەنووسان، سەبارەت بە ئازادی میدیا و رادەربڕین ئەمەش بە یاسایە رێكخراوە و لەكاتی پێشێل كردنی و دەرچوون لە رێنماییە تایبەتەكانی ئەو بوارە و ناوزڕاندن، ئەو كات بەپێی یاسای سزادانی عێراقی مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەكرێت و سزا دەدرێن.

سەبارەت بە مافەكانی ئافرەتان كە یەكێك بوو لە تەوەرە گرنگەكانی پرسیارەكان دیندار زێباری وتی: هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری بە ئافرەتان و پاراستنی مافەكانیان داوە ئەویش لە رێگای دەركردنی چەند یاسا و رێنمایی تایبەت چ لە بواری رێكخستنی ژیانی تایبەتی و كاری خۆی یان لە بواری سیاسی و دادوەرییەوە یان بەشداری كردنی لە بواری پۆلیس و سەربازی كە ئەمەش بووەتە هۆی كەم بوونەوەی رێژەی بێكاری لە نێو توێژی ئافرەتاندا، هەروەها یەكێك لەو لایەنانەی حكومەت گرنگیی پێداوە و لەم رووەوە دەبینین كە حكومەت رێژەی بەشداری كردنی ئافرەتانی لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بە (30%) دیاریكردووە لە هەمان كاتدا دەرفەتی پێداوە كە پۆستە باڵاكان بەڕێوەبەرێت وەك وەزیر، دادوەر جگە لە چەندین پۆستی دیكەی بەرز لە حكومەت.

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتی  ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی بۆ رزگار كردنی ئێزیدی و كریستیانەكانی بۆ ئامادەبووانی روونكردوە و وتی: حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە و بودجەیەكی بۆ تەرخان كردووە بە مەبەستی رزگاركردن و دابینكردنی پێداویستییەكانی بۆ دووبارە شیاندنەوەیان تاكو بگەڕێنەوە نێوكۆمەڵگا دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بكەنەوە، چونكە دووچاری چەندین كردەوەی قێزەوەنی دوور لە هەموو دابونەریتی مرۆڤایەتی بوونەتەوە وەك بازرگانی پێكردن، ئەشكەنجەدانی جەستەیی و دەروونی و گۆڕینی ئایین و بەشی هەرەزۆری ئەو ئافرەتانەی رزگاركراوانە دووچاری حاڵەتێكی دەروونی سەخت بوونەوە بەهۆی لە دەستدانی بەشێك یان هەموو كەسوكاریان بەجۆرێك ئێستا بەشێكیان بە هۆی نەمانی هیچ كەسیان لەگەڵ خزمەكانیان ژیان بەسەر دەبەن.

سەبارەت بە بازرگانی كردن بە ماددە هۆشبەرەكان دیندار زێباری وتی: پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك یاسا و بڕیاری دەركردووە بۆ پتەوكردنی بنەماكانی كۆمەڵگا و پاراستنی لە شەپۆلی ئەو هێرشانەی دەیانەوێ كۆمەڵگا بشێوێنن لە رێگای بڵاوكردنەوەی ماددە هۆشبەرەكان، سەبارەت بە ئالوودەبووان و ئەوانەی بازرگانی بەو ماددانەوە دەكەن حكومەتی هەرێم بەپێی یاسا چەندین جۆری سزای داناوە لە نێوان راگرتن و دەستگیركردن و بۆ چارەسەر كردنی ئالوودەبوانیش بەشی تایبەتی كردۆتەوە لە نەخۆشخانەی نەخۆشییە دەروونییەكان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی بە مەبەستی دووبارە شیاندنەوە و گەڕانەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا.حکومەتی





ئەم هەواڵە 3019جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad