English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندانەکانی باشووری ئه‌م ولاته‌ فراوانتر ده‌بێت و بەردەوامی هه‌یه‌
2018-07-02 [05:20 AM]

ZNA - هەولێر


لەشارەکانی باشووری ئێران خۆپیشاندان بەردەوامە و تادێت بەرفراوانتر دەبێت و چه‌ند ڕۆژێكه‌ش خۆپیشاندان و مانگرتنی تاران و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ى ئێرانى گرتووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هویی دابه‌زینی به‌هاى دراوى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار و دراوه‌ جیهانییه‌كان.

شەوی ڕابردوو جەماوەرێكی زۆر لە شاری خوڕەمشاری سەر بە پاریزگای خووزستان، لە ناڕەزایی بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە ڕژانە سەر شەقامەكان و بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ هێزە ئەمنییەكان دەستڕێژی گوله‌یان لە خەڵك كردووە و كەسێك گیانی لەدەست داوە.

به‌ پێی سەرچاوە خۆجییەكان، جەماوەری ناڕازیی شاری خوڕەمشار لە چوارڕێیانی "موتەهەری" كۆبوونەتەوە و بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە و ئیمكاناتی ژیان ناڕەزاییان دەربڕیوە و هێزە ئەمنییەكان بەرەوڕووی هاووڵاتیان تەقە دەكەن و زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كەسێك بەناوی "محەمەد ئەنساری" گیانی لەدەست داوە و پێنج كه‌سیش برینداربوونه‌.

خۆپیشاندانەکان جگە لە گەندەڵی و گرانی لەدژی پاراوێزخستنی عەرەبەکانی وڵاتی ئێران ئەنجامدراوە، خۆپیشاندەران بەزمانی عەرەبی دروشمیان داوتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش تا بەیانی لەسەر شەقامەکان مانەوە.





ئەم هەواڵە 4573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad