English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم وتوركیایان تاوتوێكرد
2018-07-02 [07:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/7/2018 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى خۆیان و پارته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توكیادا و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش سوپاسى نێچیرڤان بارزانى كرد.

هه‌ردوولا په‌یوندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و په‌یویه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به‌ گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌، به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندیى ته‌له‌فۆنیى نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا بوو.





ئەم هەواڵە 1558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad