English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر رێگای هامڵتۆن ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو ڕووبار
2018-07-03 [05:25 AM]

ZNA- هه‌ولێر


کاتژمێر ٧ی ئێوارەی دووشەممە لەسەر ڕێگای ھامڵتۆن لەنێوان سۆران-چۆمان نزیک گوندی بەرسرین، ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو ڕووباڕ تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای دۆزینەوەی شوفێرەکەوەن


دلاوەر لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتوچۆی سۆران  راگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە جۆری کیا سپۆرتاج بووە  رووداوەکە بەھۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ و تیژڕەوی بووە و  دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە ھەڵدەدێرێت، دەکەوێتە نێو ڕووباری چۆمان و شۆفێرەکەی بەناوی (ئیسماعیل حەسەن) کە بەتەنیا بووە،بەوھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و ڕواندز سەرقاڵی گەڕان بوون بەدوای تەرمەکەی کاتژمێر ١٠ ئەمشەو لە گوندی کەونەواری سەربە قەزای رواندوز دۆزرایەوە
ناوبراو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی کۆمەڵگای سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە و دانیستووی قەزای سۆرانە.





ئەم هەواڵە 3124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad