English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بارەی پێشینەی خانووبەرەوه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
2018-07-03 [05:27 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی بانكی خانووبەرە لە بارەی گەڕاندنەوەی قیستی پێشینەی خانووبەرە و بەخشینی هاوڵاتیان لە گەڕاندنەوەی ئەو قەرزە روونكردنەوە و زانیاری دەدات.

سەباحەت حەمە تاهیر، بەڕێوەبەری بانكی خانووبەرە لە وەزارەتی دارایی بە باسی راگەیاند: قیستی پێشینەی خانووبەرە لە فەرمانبەران و مووچەخۆران وەرناگیرێتەوە و راگیراوە، بەڵام لەو كەسانە وەردەگیرێتەوە كە هاوڵاتین و مووچەخۆر نین.

روونی كردەوە لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی هەبووە و كێشەشیان هەبووە بەڵام خەڵك قیستەكان دەگەڕێننەوە، گوتیشی: ئەوەی قیستەكان لە كاتی خۆی نەگەرێنێتەوە سود( فائیدە) دەخرێتە سەر قەرزەكەی كە ئەویش بریتیە لە 10%ی رەسیدی قەرزەكەی.

پێشینەی  خانووبەرە لە نێوانی  20ملیۆن تاوەكو 25 ملیۆن دیناربوو لە ساڵی 2014 بەهۆی قەیرانی دارایی راگیرا.

جەختی كردەوە گەڕاندنەوەی قیستی پێشینەكان ساڵانە جارێكە، گوتیشی: ئەگەر یەكێك لە مانگی 4 دەبێت قەرزەكە بگەرێنێتەوە ساڵانە لەو مانگە دەبێت بیگەڕێنێتەوە ئەگەر بكەوێتە مانگێكی تر یان دوای بخات ئەوە پارەی دواخستنی لێوەردەگیرێت چەند دوابخرێت زیاترە.

 





ئەم هەواڵە 20842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad