English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستڕێژی گولـلە كراییه‌ سه‌ر ماڵێكی كورد لە كەركووك
2018-07-03 [05:29 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی نەسری شاری کەرکووک، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لە ماڵێکی کورد کرد و خاوەن ماڵەکە بە سەختی برینداربووە و کوڕەکەشی لەلایەن ئەو چەکدارانەوە رفێندراوە.

شەوی رابردوو ماڵی ھاووڵاتییەکی کورد بەناوی کازم رەئوف، لە گەڕەکی نەسری شاری کەرکووک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە، درایە بەر دەستڕێژی گوولـلە و لە ئەنجامدا ناوبراو بەسەختی برینداربوو، بۆ چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

دیار نییە ئەو چەکدارانە ھەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو ماڵە کوردە سەر بەکێن، بەڵام سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا بوونە، لەسەردیوارەوە ھەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵەکە، خاوەن ماڵەکەش تەقەی کردووە، دواتر دەسڕێژیان لە ماڵەکەی کردووە، خۆی بریندار دەبێت و کوڕەکەشی لەلایەن ئەو چەکدارانە رفێندراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 5623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad