English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوە ٢٤٥ کەس لە ئێران ژەھراوی بوون
2018-07-03 [05:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وشکەساڵی لە ئێران بە ھۆی باران نەبارین و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوە سەریھەڵداوە، بە ھۆی ئەوەش کە ئاوی تۆڕەکان پیس و سوێرن، ٢٤٥ کەس ژەھراوی بوون، ھاووڵاتیانیش ناچارن بە تەنکەر ئاو بکڕن.

ئاژانسی ھەواڵیی میھر-ی ئێران بڵاویکردۆتەوە کە ١٨٠ کەس لە گوندەکانی کەبورتی، سەپھولن، باویج، ئیسلام ئاباد و شەھرەکی شەھید رایگانی سەر بە شارۆچکەی رامھورمز بە ھۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی ژەھراوی بوون.

پێشتر سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبردنی رووداوی پزیشکی بەپەلە لە خوزستان، شەھیار میرھێشتی ئاشکرای کردبوو کە ٦٥ کەس بە ھۆی ژەھراوی بوونیان بە ئاوی خواردنەوە لە شارۆچکەی رامھورمز سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئەو وشکەساڵییەی لە ئێران بە ھۆی باران نەبارین و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوەوە، سەریھەڵداوە، رێگە بۆ قەیرانی نەبوونی ئاو خۆشدەکات. بە ھۆی ئەوەش کە ئاوی تۆڕەکان پیس و سوێرە، ھاووڵاتییان ناچارن بە تەنکەر ئاوی خواردنەوە بکڕن.





ئەم هەواڵە 4048جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad