English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی باڵای ئارامی دھۆک ٣ بڕیاری دەرکرد
2018-07-03 [05:49 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای دھۆک لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەیکی دەست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس کەوتووە بەیاننامەیەکی ٣ خاڵی دەرکرد کە تایبەت بوو بەو کەسانەی تاوانبارن و لە یاسا ھەڵاتوون لەگەڵ ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەت ھەڵدەگرن و ئۆتۆمبیلی بێتابلۆو بێژمارەیان ھەیە.

لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان لیژنەی باڵای ئارامیی لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگاکە باس لە ڕەوشی پارێزگاکە بە گشتی کراو  پرسەکانی پاراستنی ھاوڵاتیان و سەرو ماڵیان خرانە بەر باس.

بۆ ئەم مەبەستەش ٣ بڕیار دەرکران:

یەکەم: لە ڕێکەوتی ١/٧/٢٠١٨ وە تاکو ١٦/٧/٢٠١٨ ھەر کەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێبێت پێویستە مۆڵەت بۆ چەکەکەی دەربێنێت بە پێی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی چەک ھەڵگرتن، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگا بە ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت نادرێت ھەر کەسێکیش کە چەکی بێمۆڵەتی ھەیە یا بازرگانی پێوە دەکات پێویستە ڕادەستی حکومەتی بکاتەوە بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.

دووەم: بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ و بێژمارە نادرێت، ھەر ئۆتۆمبیلێک لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ تۆمار نەکرابێت خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە بەرپرسیار دەبێت و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا دەگیرێت.

سێیەم:داوا دەکەین ھەر تاوانبارێک کە بڕیاری گرتنی بۆ دەرچووە خۆی ڕادەستی ھێزەکانی پۆلیس بکات، چونکە خۆشاردنەوە لەیاسا کێشەکەی ئاڵۆزتر و تاوانەکەی قورستر دەکات، داواش لە ھاوڵاتیان دەکەین کە بە ھیچ شێوەیەک تاوانباران لە ماڵەکانیاندا حەشار نەدەن و رادەستی نزیکترین بنکەی پۆلیسیان بکەن.

لە کۆبوونەوە ھاوبەشەکەدا لیژنەی باڵای ئارامی دھۆک و پارێزگاری دھۆک داوا لە ھاەڵاتیان دەکات ھاوکار و ھەماھەنگ بن لە گەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و ڕەوشی ئەمنی پارێزگاکە بە گشتی.





ئەم هەواڵە 3418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad