English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێرکڵ بۆ رازیكردنی وەزیرەکەی دڵی پەنابەرانی شکاند
2018-07-03 [05:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای ئەوەی ھۆرست زیھۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، بەھۆی کێشەی پەنابەران ھەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی لە حکوومەتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا،  کرد. لەگەڵ مێرکڵ رێککەوتوون و دەستیشی لە کار نەکێشایەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، زیھۆفەر لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا گووتی: "ئێمە دوای گفتووگۆیەکی زۆر و توند، گەشتینە رێککەوتن".

لای خۆشیەوە ئەنگێلا مێرکڵ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز،  سەبارەت بە ناوەڕۆکی رێککەوتنامەکە رایگەیاند: "ئێمە سەنتەری تایبەت دروست دەکەین بۆ ئەو پەنابەرانەی کە دەیانێرینەوە بۆ وڵاتەکانیان، ئەمەش بە رێککەوتن دەبێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی پەنابەرانیان لێوە ھاتووە".

راوێژکاری ئەڵمانیا گووتیشی: "رێگایەکی باشمان بڕی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەوانەشی دەیانەوێت کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا، ئەمەش دوای گفتوگۆی توند و رۆژانێکی سەخت دێت".

زیھۆفەر جیا لەوەی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیایە، سەرۆکی پارتی یەکێتی سۆشیال کریستیانە کە بە پارتێکی نەریتپارێزی ھەرێمی باڤارایا لە ئەڵمانیا تەماشا دەکرێت. پێشتریش رایگەیاندبوو، ئەگەر لەگەڵ مێرکڵ لەو کۆبوونەوەیە نەگاتە رێککەوتن سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران ئەوا دەست لەکاردەکێشێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤، مێرکڵ، دەرگای بەسەر پەنابەراندا کردەوە، بەڵام بەھۆی زۆربوونی پەنابەران لە ئەڵمانیا و ئەنجامدانی چەندین تاوانی جیاواز لەلایەن بەشێک لە پەنابەرانەوە، ئێستا ھەم بەشێک لە سیاسییەکان و ھەمیش زۆرێک لە ھاووڵاتییان نیگەرانن و دەیانەوێت وڵاتەکەیان رێکاری توندتر بگرێتەبەر بەرامبەر بەو پەنابەرانەی لە ئەڵمانیان و ئەوانەشی پلانیان ھەیە کۆچ بۆ ئەو وڵاتە بکەن.





ئەم هەواڵە 814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad