English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌لجیكا به‌ ریمۆرنتادا و بەزەحمەت گەیشتە قۆناغی داھاتوو
2018-07-03 [05:53 AM]

ZNA – ھەولێر


لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ ی ڕوسیا،ھەردوو ھەلبژاردەی بەلجیکا و ژاپۆن ڕووبەرووی یەک بونەوە.

یارییەکە لە گێمی یەکەم بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات، دواتر لە گێمی دووەم رووداوەکان بەدوای یەکدا ھاتن، لە ماوەی ٥ خولەک ژاپۆن دوو گۆڵی خێرا و لەسەریەکی تۆماری کرد.

پاشان، بەلجیکا لەگەڵ ھاتنە خوارەوەی مەروان فیلانی ھەموو شتێک گۆڕا، لە خولەکی ٦٩ (یان ڤێرتۆنخین) گۆڵی یەکەمی بەلجیکای کرد، پاشان لە خولەکی ٧٤ مەروان فیلاینی ئەنجامەکەی دیسان لە لێدانی سەر یەکسان کردەوە.

پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکەش بەچەند چرکەیەک ناسر شادلی گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناخی ھەشت و رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 6052جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad