English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت چەند بڕیارێك بۆ تاپۆكردنی خانووه‌ زێده‌ڕۆكان دەردەكات
2018-07-03 [05:53 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی حكوومەت ئاشكرای دەكات، چەند جۆرە خانوو و زەویەكی  حكوومەت بەسەر خەڵك تاپۆ دەكرێت، ئاماژە بەوەش دەكات زەویەكی زۆری  حكوومەت زێدەڕۆییان كراوەتە سەر و پڕۆژە یاسایەكی بۆ ئامادە دەكرێت.

خه‌سره‌و كه‌مال، بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: كۆمەڵێك بڕیار دەرچووە بە پێی  بڕیارەكان ئەو زەویانەی خاوەنداریەتیان بۆ خەڵك دەگەڕێتەوە، بەڵام  تاپۆ نەكراون ئەوە تاپۆ دەكرێن.

كه‌مال  گوتیشی : كەسێك لە قەزایەك یان ناحیەیەك خانوویەكی هەیە یان  لە كۆنەوە هی ماڵی باوكی بووە، بەڵام تاپۆی نیە، یان تاپۆكەی بە ناوی شارەوانیە ئەوانە تاپۆ دەكرێن.

سەبارەت بە چارەنوسی ئەو زەویە بەتاڵانەی حكوومەت كە لە نێوان ئەو خانووانەی تاپۆ دەكرێن ماونەتەوە، گوتی: ئەو زەویانەی شارەوانی كە لە نێوانی ئەو خانووانە ماونەتەوە ئەوە بڕیاردراوە لە رێگەی موزایەدەی ئاشكرا بەسەر خەلك بفرۆشرێنەوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ جەختی كردەوە:  سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن بەرامبەر ئەو زەویانەی كە بە زێدەڕۆیی داگیركراون دەبێت بە یاسایەكی تازە رێك بخرێتەوە و چارەسەری ئەو پرسە بكرێت،ئێستا ئەو یاسایە ئامادەكاری بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی چارسەری ئەو بابەتە بكرێت.

بە پێی زانیاریەكان، نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار دۆنم زەوی حكوومەت داگیركراون و زێدەڕییان كراوەتەسەر.

ئه‌و ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئەو پڕۆژه‌یاسایەی ئامادە دەكرێت‌ له‌ 20 مادده‌ پێك هاتووه‌، هیچ سزادانێكی تێدا نییه‌ و ته‌نیا چاره‌سه‌ری زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی ڕابردووی تێدایه‌، هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی موڵكی شاره‌وانین و شوێنی نیشته‌جێبوون بێت و له‌ ڕابردوودا زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه‌، به‌ پاره‌یه‌كی زۆر تاپۆ ده‌كرێن، به‌ مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه‌ سوودمه‌ند نه‌بووبێت، ئه‌گه‌ر سوودمه‌ندیش بووبێت پاره‌ی زیاتری لێ ده‌ستێنرێ".

 





ئەم هەواڵە 5164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad