English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماردنەوەی دەنگەکان دەستیێکرد
2018-07-03 [06:19 AM]

ZAN-هەولێر


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کە لەلایەن تیمێکی دادوەرانەوە سەرپەرشتی دەکریت، لە کاتژمێر ٨:٠٠ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣/٧/٢٠١٨ لە دەیان وێستگە و ناوەندی ھەڵبژاردن کە سکاڵایان لەسەرە یان تانە لە دەرەنجامەکانیان دراوە، دەستیان بە پرۆسەی دەستژمێرکردنەوەی دەنگەکان کردەوە. ئەوە لە کاتێکدایە ھێشتا ململانێکان بۆ پێکھینانی کوتلەی گەورەی پەرلەمانیی و پێکھێنانی حکومەتی نوێ یەکلایی نەبوونەتەوە. بەرپرسانیش ئاشکرایان کردووە، ھاوپەیمانێتی فەتح کە زۆرینەی ھێز و گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە خۆگرتووەو لە ئێرانەوە نزیکن، ناوی ھادی عامری، ئەمینداری گشتی ریکخراوی بەدر و سەرۆکی ھاوپەیمانێتی فەتحیان وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاریکردووە.

رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، بەڵام ھێشتا دەرەنجامی دانپێدانراوی ھەڵبژاردنەکە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە رانەگەیێنراوە، یەکێک لەو دادوەرانەی بۆ سەرپەرشتی پرۆسەی دەستژمێری دەنگەکانیش دیاریکراوە لە بەغدا دەڵێت: "دەستژمێری دەنگەکان حەوت پارێزگا دەگرێتەوە، لەو حەوت پارێزگایەش نزیکەی ٤٠٠ وێستگە سندووقەکانیان دەکرێتەوە و جارێکی دیکە بە دەست دەژمێردرێنەوەو لەگەڵ دەرەنجامی پیشوودا کە ئەلیکترۆنی بووە بەراورد دەکرێنەوە. پێشبینی دەکرێت تا ناوەڕاستی ئەم مانگەیش دەرەنجامی یەکلاکەرەوە رابگەیێنرێت".

لەگەڵ نزیکبوونەوەی واژۆکردنی دەرەنجامەکانیش، ھاوپەیمانی فەتح لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەڕێوە چووە، زۆرینەیان دەنگیان بۆ ھادی عامری داوە بۆ ئەوەی بکرێتە کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا گفتوگۆی لەسەر بکەن".





ئەم هەواڵە 3658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad