English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت
2018-07-03 [06:51 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی هاتووچۆ ئاشكرای دەكات  سیستەمی مۆڵەتی شۆفێری یەكدەخرێت و بۆ پێدانی مۆڵەتیش دەستكاری تەمەن دەكرێت.

زاهیر محەمەد، بەرێوەبەری هاتووچۆی  كۆیە بە باسی راگەیاند: نوسراوێكی داوەتە  وەزیری ناوخۆ  بۆ ئەوەی  یاسای هاتووچۆ هەموار بكرێتەوە و  یەكێك لەو خاڵانەی ناو نوسراوه‌كه‌  یەكخستنی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریە، چونكە ئێستا لە 7 شوێن لە هەرێمی كوردستان بە شێوەی جیاجیا مۆڵەتی شۆفێری دەدرێتە هاوڵاتیان و سیستەمی مۆڵەت پێدانەكەش جیاوازە دەبێت ئەو سیستەمە یەكخرێت.

ئه‌و گوتیشی: لە نوسراوەكەدا  جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە دەستكاری تەمەن بكرێت بە تایبەت بۆ مۆڵەتی گشتی، چونكە ناكرێت گەنجێك كە تەمەنی دەگاتە 20 ساڵی مۆڵەتی شۆفێری گشتی پێ بدرێت، لەو تەمەنە بچوكە ناتوانێت لۆری بارهەڵگر و گەڵابە و تانكەر لێ بخورێت، بۆیە پێشنیارمان كردووە بۆ پێدانی مۆڵەتی گشتی  مەرجی تەمەن لە 20 ساڵ بكرێـە 24 ساڵ.

لە  هەرێمی  كوردستان  زیاتر لە  ملیۆنێك و 600 هەزار كەس مۆڵەتی  شۆفێریان پێدراوە.

بەرپرسەكەی هاتووچۆ ئاشكراشی كرد دەستكاری چەند میكانزمی پشكنینینی چاو دەكرێت، بۆ مۆڵەتی شۆفێری تەنها پشكنینی چاو دەكرێت، ئەوەش هەڵەیە بەڵكو دەبێت پشكنینی گشتی بۆ كەسە بكرێت بە تایبەت بۆ باری دەروونی، تەنانەت مۆڵەتی شۆفێری بە هەندێك كەس دراوە كە نەخۆشی لە هۆشخۆچونیان هەیە یان باری دەرونیان تەواو نیە.

زیاتر گوتیشی: پێشنیار كراوە بۆ پشكین پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناو و چاو و دەروونی هەبێت بۆ ئەوەی كەسێك كە دەخرێتە سەر شەقام و ئۆتۆمبێلی دەدرێتە دەست لە هەموو بوارەكان تەواو بێـت و كارەسات دروست نەكات.

نوسراوەكەی ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ لەلایەن وەزیری ناوخۆ دراوەتە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لیژنەیەك دابندرێت بۆ ئەوەی  یاسای هاتووچۆ هەموار بكرێتەوە.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان  زیاتر لە 8 بۆ 10 هەزار هاووڵاتی بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە بریندار دەبن هەروەها 850 كەسیش گیان لە دەست دەدەن.

 

 





ئەم هەواڵە 21463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad