English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمی.. ریال هەموو شتێکی لەبارەی گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار ئاشکرا کرد
2018-07-03 [07:22 AM]

ZNA – ھەولێر


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بڵاوکراوەیەکدا ھەڵوێستی خۆی لەبارەی گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی ھەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیدا ئاشکراکرد.
یانە ئیسپانییەکە لە بڵاوکراوەیەکدا وەڵامی ئەو ھەواڵانەی داوەتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکەن یانەکە دەستەوارەی فەرمی پێشکەشکردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار و ھەندێک سەرچاوەش باسی ئەوەیان کردووە نوێنەرانی ریال مەدرید لەگەڵ نوێنەرانی نەیماردا دانووستانیان کردووە.

کەناڵی tve ئیسپانی لە راپۆرتێکی درێژدا زانیاری زۆری لەسەر ئەوە بڵاوکردبووەوە کە ریال مەدرید لە رووسیا و لە ئیسپانیا لەگەڵ نوێنەرانی نەیماردا گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی لە ھاوینی ئەمساڵدا ئەو ئەستێرە بەرازیلییە پەیوەندی بە پاڵەوانی ئەوروپاوە بکات.

بڵاوکراوەکەی ریال مەدرید کە ماڵپەری یانەکە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێ ئەو راپۆرتەی کەناڵی تی ڤی ئی ئیسپانی لەبارەی ھەوڵەکانی یانەکەمان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار دوورە لە راستییەوە.

ماڵپەرەکە ھەروەھا دەڵێ، یانەکە ھیچ دەستەوارەیەکی پێشکەش نەکردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار لە ھاوینی ئەمساڵدا و جەختیکردووەتەوە، کە سەریان سووڕماوە لەو راپۆرتانەی کەناڵە ئیسپانییەکە لە بارەی بایەخدانی یانەی شاھانە بە نەیمار، چونکە وەکو یانەکە دەڵێ، ھیچ نوێنەرێکیان پەیوەندی بە نەیمارەوە نەکردووە و ھیچ نوێنەرێکی ئەو یاریزانەش کۆبوونەوەی لەگەڵ ریال مەدریدا نەکردووە.

ماڵپەرەکە دەڵێ نەبوونی دانووستان لە نێوان ھەردوولادا زۆر بەئاسانی ئەوە رووندەکاتەوە، کە یانەکەمان ھەوڵی گرێبەستکردنی لەگەڵ نەیمار نەداوە.
کەناڵە ئیسپانییەکە پێشتر ئاشکرایکردبوو، ریال مەدرید دەستەوارەیەکی بەبڕی ٣١٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی پاریس سانجێرمان کردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار بۆ ماوەی ٧ ساڵ بەرامبەر مووچەی ساڵانەی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ.

نەیمار کە ھاوینی پێشتر لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد بەرامبەر ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ، ئێستا لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل گەیشتووەتە قۆناخی ھەشتی مۆندیالی رووسیا و ٢ گۆڵیشی تۆمارکردووە.


رووداو





ئەم هەواڵە 7045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad