English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە كوردستان خەڵوزی بەردین هەناردە دەكرێت
ئه‌رشیف
2018-07-03 [07:57 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێك ئاشكرای دەكات دەستكراوە بە ناردنە دەرەوەی خەلَووزی بەردینی كوردستان، لە داهاتوویەكی نزیكدا توركیا دەبێتە كڕیارێكی باشی ئەو بەرهەمە.

گەیلان  حاجی سەعید، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە باسی راگەیاند:  ئێستا پیشەسازیەك لە كوردستان خەریكە برەوی پێ دەدرێت ئەویش بەرهەمهێنانی خەڵوزی بەردینە،  لە ناوچەی پێنجوین و شارباژێڕ خەریكە خەڵوزی بەردین بەرهەم دێت و دەردەهێندرێت، ئەگەر خەڵوزی بەردین بە باشی  دەربهێندرێت و جۆرەكەی باش بێت ئەوە زۆر باش دەبێت.

لە شاخەكانی پێنجوێن چەندین كانزای وەك  ئاسن و ئاڵتون و زیو ومس و گۆگرد و خەڵوزی بەردین و چەندین كانزای بەنرخی تر هەیە.

ئاشكراشی دەكات نمونەی خەڵوزی بەردینی كوردستان ناردراوەتە دەرەوەی وڵات، دەركەوتووە جۆرەكەی باشە، گوتی: وەكو هەنگاوی یەكەم بەشێكی ناردراوەتە دەره‌وەی وڵات و پیشەسازیەكەش بەرەو پێش دەچێت.

ئەو گوتیشی: خەڵوزی بەردین زیاتر بۆ بواری گەرمكردنەوە بەكاردێت، توركیا زۆر زۆری بەكاردەهێنێ لە روسیا و ئۆكڕانیا هاوردەی دەكات، لە كوردستان بڕێكی باش هەیە دەكرێت ئەو كاتە لە توركیا بازاڕی بۆ پەیدا بكرێت.

خەڵوزی بەردین یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی وزە لە جیهاندا. هەریەك لە وڵاتانی چین، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هیندستان، ئوسترالیا و ئەفریقای باشوور گەورەترین بەرهەمهێنەری خەڵوزی بەردینن.

 





ئەم هەواڵە 2221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad