English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی یارمەتی کرداری ھەرس دەدەن
2018-07-03 [08:04 AM]

هەولێر _ ZNA



زۆر گرنگە گرنگی بەخواردنی ئەوخۆراکانە بدرێت کە نابنە ھۆی ھەڵئاوسان و درووست بوونی غازات، دڵەکزێ، لەبەر ئەوەی ئەگەر خواردنی ھەرخۆراکێک ئەم کێشانە درووست بکات ئەوا ڕەنگە لەڕووی تەندرووستیەوە گونجاو نەبێت و زیان بەکرداری ھەرست بگەیەنێت. بۆ ڕزگاربوون لەم کێشانە گرنگی بەخوارددنی ئەم خۆراکانە بدە.


ـ زەنجەفیل: زەنجەفیل دژە ھەوکردنە، دژە بەکتریایە ، ھەروەھا یارمەتی کرداری ھەرس دەدات و دەبێەھۆی نەھێشتنی ئاوسان و غازاتی سک.


ـ نەعنا: یاریدەدەرێکی باشی کرداری ھەرەسە و ھەروەھا دژە ھەوکردن و دەژە ژەھراویە.


ـ ماست: ماست بەیەکێک لەوخۆراکانە دادەنرێت کە ڕێژەیەکی زۆر بەکتریای سوودبەخشی تێدایە یارمەتی ئاسان کردنی کرداری ھەرس دەدەن.


ـ پەتاتەی شیرین: پەتاتەی شیرین سەڕای ئەوەی بەسوودە بۆ پێست ھەروەھا یارمەتی کرداری ھەرسیش دەدات.


ـ ئەڤەکادۆ: خواردنی ئەڤەکادۆ یارمەتی پاراستنی تەندروستی کرداری ھەرس دەدات ھەروەھا یارمەتی دەرێکی باشی پەنکریاسە.


ـ شۆڤان: ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە یارمەتی پاکبوونەوەی ڕیخۆڵە باریکە و ئەستورە دەدات بەمەش کرداری ھەرس چالاک دەبێت.


ـ سێوو: سێو فایبەری تواوە و نەتواوەشی تێدایە کاتێک بەتۆێکڵەوە بخورێت ئەوا ڕێژەیەکی باش فایبەری نەتواوەت دەست دەکەوێت ئەم دووجۆرە فایبەرە یامەتی کرداری ھەرس دەدەن.


مۆز: مۆز زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی تووشی سکچون دەبن لەبەر ئەوەی پۆتاسێۆم ی تێدایە یارمەتی وەستانەوەی دەدات.


 





ئەم هەواڵە 7990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad