English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێبوردەیی ئێمە بە مانای لێخۆشبوونمان لە مافی سەربەخۆیی نیە
2016-01-15 [12:55 PM]

نووسینی: نەزھەت حالی


لێبوردەی و مرۆڤ دۆستی لە گەڵ عەقڵگەرای و گەڕان بە دوای ھۆکارە فیزیکی و مادییەکانی ڕوداو و نەخۆشییەکان بنەمای ڕۆشەنگەری بوون، کە بە داخەوە لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین ھێشتا ئاسۆیەکی ڕون بە دی ناکرێت بۆ بەرجەستە بوون و پیادە کردنی ئەو بنەمایانە لە نێو وڵات و کۆمەڵگاکانی ئەو ناوچەیە، تاکو ئەو بنەمایانەش پیادە نەکرێن نەک تەنیا دەرباز بوون لە خوڕافات و لە ژیان بە پێوەرە کۆنەکان ئاسان نیە بەڵکو ھەوڵێکی بەردەوامیش دەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ڕابڕدوو کە ھەندێ جار ئەو ھەوڵانە بیر و کردەوەی توندڕەویش بەرھەم دەھێنن و مافی نەتەوەکانیش پێشێل دەکرێن.

گەلی کوردستانی باشور بەو لێبوردەی خۆی دەرفەتێکی زێڕینی لە دەست دایە کە بتوانێت پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ توکمەتر بکات و بە گرنگی دان بە سەرمایەی عەقلی و زانستی لە داھاتوویەکی نە چەندان دور بە پێش وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بکەوێت ، بەڵام ھەموو ئەوانە بەندن بە کاڕی ئێستامان و دوا نەکەوتنمان لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ .

تەنیا لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەتوانین بنەماکانی ڕۆشەنگەری بە دروستی پیادە بکەین ھەروەھا خۆمان لە گەڵ سەردەمی تەکنۆلۆژیایی زانیاری و سەردەمی تەکنۆترۆنیک بگونجێنین و ژیانێکی شایستەی پڕ لە تەناھی بۆ نەوەی داھاتوو فەراھەم بکەین، ئەو کات بە کردەی دەتوانین ببین بە نمونەیەکی جوانتری پێکەوە ژیانی نەتەوەی و ئایینی لە سایەی سیستمێکی دیموکراسی و ئابوریەکی بە ھێز کە تیایدا سەرمایەی مرۆیی سەرمایەی سەرەکی بێت و ئەو سەرمایە مرۆییە چەکدار بێت بە چەکی زانست و مەعرفە و ماندو نەناس و بەرھەمھێنەر بێت، ھەمووانیش دەبێت ئەوە بزانن کە لێبوردەیی ئێمە بە مانای لێخۆشبوونمان لە مافی سەربەخۆیی نیە.





ئەم هەواڵە 4726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad