English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا: رێژەی وەرگرتن لە زانکۆکان سەدا٧٠ی بۆ دەرچوانی خولی یەکەم دەبێت
2018-07-03 [11:57 AM]

ZNA- هەولێر


 

"یوسف گۆران" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە پێناو تێکەڵبون و سود وەرگرتن لە سیستمە نێودەوڵەتییەکانی خوێندن و، زوتر دەستکردن بەدەوام، بەتایبەت خوێندکارانی قۆناخی یەک، وەک پێشتر ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بو، ئەمساڵ ڕێژەی وەرگرتن تا (٧٠%) بۆ دەرچوانی خولی یەکەم لە پۆلی دوانزە دەبێ.

 

ئەو ڕاگەیاندنەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی (٣/٧/٢٠١٨) لە میانەی سەرپەرشتیکردنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ھات.

 

خوێندکارانی قۆناخی یەکەم ئەمساڵ دەوامیان زوتر دەست پێدەکات

 

لەسەرەتایی کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت بەگرنگیەوە باسی لە گۆڕانکاری لە سیستمی وەرگرتن کرد و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) ھەمو ھەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی خوێندکاران لە زوترین کاتدا دەست بەخوێندن بکەن، بەتایبەت خوێندکارانی قۆناخی یەکەم، بۆ ئەوەش ڕایگەیاند: لە ئێستادا ھەمو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە تا سەرەتایی مانگی سیپتەمبەر ناوی خوێندکاران لە ڕێگەی (زانکۆلاین) بڵاوبکرێتەوە، وتیشی دەستپێکردنی دەوامی خوێندکاران لە کاتی خوێدا کارئاسنیمان بۆ دەکات بۆ جێبەجێکردنی چەند سیستمێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆکان، بەو ھۆیەشەوە زانکۆکان دەتوانن زوتر ئەکریدەیتشن وەربگرن، یوسف گۆران ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەوڵی تەواو دەدەین ھاوشێوەی وڵاتانی دونیا ساڵی داھاتو تەنھا دەرچوانی خولی یەکەم وەربگرین، ئەوەش بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری دەوامی خوێندکارانە لە زانکۆکان.

 

ساڵنامەی خوێندن

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزارەتدا، محەمەد حوسێن سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەت سمینارێکی دەربارەی ساڵنامەی زانکۆ پێشکەشکرد، بۆ ئەوەش وتی: لە ئامادەکردنی ئەو ساڵنامەیەدا پەیوەندیمان لەگەڵ سەرۆک و یاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆکان کرد، وتیشی بەھەموان ھەوڵمانداوە ئەم ساڵنامەی ئەکادیمی و ساڵنامەی ئەکادیمیان ئامادەکرد، وتیشی لە ساڵنامەکەدا بریتیە لە ماوەیەی کە خوێندکار پەیوەندی بەزانکۆ دەکات تا کۆتایی ساڵ، ڕونیشکردەوە لە ئامادەکردنی ساڵنامەکەدا جەختکراوەتەوە سەر سیستمی سیمیستەر، چونکە زۆرینەی زۆری زانکۆکانی جیھان ئەو سیستمە جێبەجێ دەکەن، مەحمەد حوسێن وتی: ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە باسکردنە لە ماوەی خوێندن لە زانکۆکان، چونکە یەکخستنی ماوەی خوێندن لە زانکۆکان ئەستەمە، بۆیە گرنگە ئێمە لە کوردستان لە مانگی سیپتەمبەر دەست بەخوێندن بکرێ و لە مانگی تەمموز کۆتایی بەپڕۆسەی خوێندن لە زانکۆکان بێ، ھەر لە میانەی سمینارەکەیدا سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری وردەکارییەکانی ساڵنامەکەی خستەڕو، لەگەڵ ئاماژەکردن بەھەفتەکانی خوێندن و ڕۆژانی تاقیکردنەوە، لەھەمان کاتدا ڕۆژەکانی پشو و بۆنە نیشتیمانیەکان و بۆنە تایبەتیەکانیشی دیاریکردبو.

 

دوا بەدوای پێشکەشکردنی سمینارەکەی، ساڵنامەکەی خرایە دەنگدانەوە و کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری دا لە ماوەی دو ساڵی داھاتودا  ئەو ساڵنامەیە جێبەجێ بکرێ، ھەروەک زانکۆکانیش سەرپشکران ئەوەی لە توانایدا بوو ئەمساڵ بتوانن جێبەجێی بکەن، ئەتوانێ جێبەجێیی بکات، لەھەمان کاتدا کۆبونەوەکە بڕیاریشدا ھەر خوێندکارێک پابەند نەبوە بەڕۆژەکانی دەوام و پشوو و ڕێژەی (١٠%) نەھاتنی تێپەڕاند دەبێ ئەو ساڵە بەکەوتو بۆیی ھەژمار بکرێ. 

 

ماوەی خوێندنی باڵا دڕێژ ناکرێتەوە

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزارەت داوایەکی خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆر ڕەتکرایەوە، کە داوایان کردبو بۆ جاری چوارەم ماوەی خوێندنەکەیان بۆ درێژبکرێتەوە، ھەروەک بڕیاریشدرا ڕێشوێنی پێویست لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئەو خوێندکارانەش بگیرێتەبەر کە خوێندکارەکانی لە خوێندنی باڵا داوای درێژکردنەوە دەکەن بۆ جاری سێیەم و چوارەم داوای درێژکردنەوە دەکەن.

 

بڕیارە کارگێڕی و دارییەکان

 

لە بواری کاروباری کارگێری و داراییشدا، ئەنجومەنی وەزارەت دوای تاوێکردنی چەند بابەت و تەوەرێک، لە سەر داوای زانکۆکان چەند بڕیارێک درا، لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر داوای زانکۆی کۆیە بۆ  چارەسەرکردنی کێشەی ئەو بەڕێزانەی لە کاتی مۆڵەتی بێمووچەدا بڕوانامەی باڵایان بە دەستھێناوە، نوسراوێک بەرزبکەنەوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، چونکە زۆرینەیان میلاکی زانکۆن و پێویستیان بە پسپۆڕییەکانیانە، ھەروەک لەسەر داوای سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاری ئەوەشدرا کرێی وانەبێژی ھەر سەعاتێکی وانەوتنەوە بە دو سەعات بۆ ئەو مامۆستایانەی کە وانەبێژن لە سێنتەرەکانی زمان ھەژماربکرێ، ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتدا دێ بۆ بایەخدان بەزمانی ئینگلیزی.

 

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، لەسەر داوای زانکۆی سەڵاحەددین ئەنجومەنی وەزارەت  بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی کۆلێژی ئەدەبیات لە زانکۆی سەڵاحەددین/ھەولێر بۆ کۆلێژی ئاداب، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزارەت داوایەکی زانکۆی ڕاپەرین ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بکات، کە تایبەت بەکارکردن بە ڕێنمایی ژمارە (٧) بۆ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.

 

بڕیارەکانی تایبەت بەخوێندکاران

 

لە تەوەری تایبەت بەکاروباری قوتابیان / خوێندکاران چەند بابەتێک تاوتوێکرا، لەوانە گواستنەوەی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان و بابەتی وانەکانی سەربارکردن و  ناوەڕۆکی پرۆگرامەکان و یەکەکان، کۆبونەوەکە داوایەکی وەزارەتی پەروەردەشی پەسند کرد،  کە تایبەت بو بە بەخشینی وانەی زمانی سریانی ھاوشێوەی زمانی کوردی و عەرەبی بۆ پۆلی ١٢ ی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ کۆمەڵەی زانستی.





ئەم هەواڵە 1798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad