English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر میسی ، پیاوێک ھاوسەرەکەی خۆی تەڵاقدا 
2018-07-03 [12:17 PM]

ZNA – ھەولێر



وا دیار سەیر و سەمەرەکانی مۆندیال ھێشتا زۆری ماوە , چونکە سەرەڕای ئەوەی میسی لە جامی جیھانی نەماوە بەڵام بووە ھۆی لێکترازانی خێزانێک. 


ھاوڵاتیەکی رووسی دانیشتووی شاری (تیشلابنسک) لە ناوچەکانی چیای ئۆڕال لە ھاوسەرەکەی جیابووە دوای ئەوەی دەمەقاڵیان لەسەر میسی پەیدا بوو . 


پیاوەکە دەڵێت : من ھاندەرێکی سەرسەختی میسیم و خێزانەکەشم رەخنەیەکی زۆر لە ئاستی میسی دەگرت و دەیکۆت ئاستی باش نییە ، لەسەر ئەمە بوو بەشەڕمان و منیش ماڵم جێھێشت. 

پیاوەکە ئاماژە بەوە دەدات ، بۆ رۆژی دواتر لە دادگا سکاڵام تۆمار کرد و داوای جیابوونەوەم لە خێزانەکەم کرد . 

بەپێی زانیارییەکان ئەم دوو کەسە ماوەی ١٦ ساڵە ھاوسەری یەکترن و لە یارییەکانی مۆندیال ٢٠٠٢ کۆریا و ژاپۆن و یەکتریان ناسی و ھاوسەرگیریان کرد , بەم شێوەیەش ھەر لە یارییەکانی مۆندیال کۆتاییان بە ژیانی ھاوسەرگیری خۆیان ھێنا . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad