English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی زێرەڤانی روونکردنەوەیەکی گرنگ بڵاو دەکاتەوە 
2018-07-03 [12:35 PM]

ZNA – ھەولێر




بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن لە فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایدەگەینێت , ھیچ پێشمەرگەیەک پشتگوێ نەخراوە و ھەموو ھەوڵێکمان خستووتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە نەخۆشەکان . 


ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانییە .. 

لەراگەیاندراوێکدا ، ئەمڕۆ سێشەممە  ٣ ی ٧ ی ٢٠١٨ ،  بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایدەگەێنێت ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە یەکێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕاپۆڕتە ھەواڵێک سەبارەت بە ڕەوشی تەندرووستی پێشمەرگەی نەخۆش"رێبوار عەبدوڵڵا سادق سەعید" کە پێشمەرگەیە لە سنووری فەرماندەییمان بڵاوبووەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو دەزگایە بابەتەکەی وەھا نیشانی بینەرانی دا کە گوایە پێشمەرگەی ناوبراو پشتگوێخراوە و ھیچ ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی نەدراوە،  بەڵام ئێمە ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە نە پێشمەرگەی نەخۆش" ڕێبوار عەبدوڵڵا" و نە ھیچ پێشمەرگەیەکی تری نەخۆش یا بریندار بۆ چارەسەرکردن پشتگوێ نەخراوە بۆیە بەپێویستمان زانی ئەو ڕوونکردنەوەی خوارەوە بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بخەینە ڕوو:-

- سەبارەت بە بابەتی نەخۆشییەکەی پێشمەرگە" رێبوار عەبدولڵا"  ئێمە وەکو دامەزراوەیەکی فەرمی بەپێی نووسراوی ژمارە(٦٩٩)ی لیژنە پزیشکییەکانی سەر بە فەرمانگەی تەندرووستی ھەولێر کە لە ڕۆژی (١٨-٣-٢٠١٨) دەرکراوە  مامەڵەمان لەگەڵ ناوبراو کردووە لە چوارچێوەی ڕێسا و یاسا و ڕێنماییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش وەکو سەرجەم بریندارەکانی شەڕی تیرۆریستانی داعش ھاوکاریی کراوە ئەمەش بەپێی ئەو دەسەڵات و توانایەی لە دەستی فەرماندەییمانە .

- لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی ھیچ پێشمەرگەیەک پشتگوێ و پەراوێز ناخرێت و بەڕێزیان زۆر گرنگی بە پێشمەرگە دەدەن و ھەردەم فەرموویانە کە "گەورەترین شەڕەف بۆ من پێشمەرگە بوونە" چ جای پێشمەرگەی نەخۆش و بریندار ، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە نە پێشمەرگەی نەخۆش"ڕێبوار عەبدوڵڵا" نە ھیچ پێشمەرگەیەکی دیکە پشتگوێ نەخراوە و ھەمووان بەیەک چاو و ئاست مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و بەپێی دەسەڵات و توانای فەرماندەییمان ئەو حاڵەتە نەخۆشی و بریندارانەی کە لە ناوخۆی کوردستان چارەسەرییان ھەبووە خۆمان ھاوکارییمان کردوون و ھەوڵی چارەسەرکردنیانمان داون بەڵام بەپێی ڕێنماییەکان ئەو حاڵەتانەی پێویستیان بە دەرەوەی وڵاتە لەڕێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەوە ئەنجام دەدرێن و ئێمە ئەوپەڕی ئاسانکارییان بۆ دەکەین.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 10870جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad