English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا و ئێران لە سەر رێیککەوتنی ئەتۆمییەوە کۆدەبنەوە
2018-07-03 [01:02 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیرانی دەرەوەی ئێران و وڵاتانی ئەورووپا بێ ئەمریكا لەبارەی داھاتووی رێككەوتنی ئەتۆمی كۆدەبنەوە.

قۆناغی نوێی گەمارۆكانی سەر ئێران لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە دەستپێدەكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، قۆناغێكی نوێی گەمارۆكانی سەر ئێران لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە دەستپێدەكەن.

برایان ھۆك راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، جێبەجێكردنی یەكەمین پاكێجی گەمارۆكانی سەر ئێران لە قۆناغی نوێدا سەرەتای مانگی داھاتوو دەستپێدەكات.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت، ئامانجی ئەمریكا لە گوشارخستنەسەر ئێران، گۆڕینی سیاسەتەكانی دەسەڵاتدارانی ئێرانە نەك گۆڕینی رژیمی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، دوای جێبەجێكردنی پاكێجی یەكەمی گەمارۆكانی ئێران، لە مانگی نۆڤەمبەری داھاتوودا پاكێجی دووەمی گەمارۆكان دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە كە زیاتر لەسەر كەرتی بازرگانی و نەوتی ئێران دەبێت.

بەپێی میدیاكانی ئێران، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، رووسیا و چین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی ھەینی لە ڤییەنا كۆدەبنەوە لەبارەی داھاتووی پرسی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران دوای كشانەوەی ئەمریكا لەو رێككەوتنە. لەو كۆبوونەوەیەدا ئێران داوای ھەڵوێستی روونی ئەورووپا بۆ پاراستنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران دوای كشانەوەی ئەمریكا دەكات.

پێشتر بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبوو ئەگەر ھەوڵەكانی ئەورووپا نەگاتە ئەنجام، ئێران لە رێككەوتنەكە دەكشێتەوە.





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad