English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سائرون لایەنە عێراقییەکان تۆمەتبار دەکات
2018-07-03 [01:26 AM]

​ZNA- هەولێر


ھاوپەیمانیی سائرون لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە خۆبەستنەوە بە بەرژەوەندییە حزبییەكان تۆمەتباردەكات.

قەحتان جبووری گوتەبێژی ھاپەیمانیی سائرون كە موقتەدا سەدر رێبەری دەكات، ھاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی عێراقی بە خۆبەستنەوە بە بەرژەوەندییە حزبییەكان تۆمەتباركرد و رایگەیاند: ئەو جوڵە سیاسییەی ئێستای عێراق لە بەرژەوەندییە حزبی و تائیفی و مەزھەبییەكان سەرچاوەی گرتووە، بۆیە هەتا بەرژەوەندیی نیشتمان نەخرێتە سەرووی ئەو بەرژەوەندییانەوە، ناتوانین ئەم دۆخە تێپەرێنین.

قەحتان جبووری گوتی: پێویستە پرەنسیپی نە بڕیاری رۆژھەڵاتی و نە رۆژئاوایی، بەڵكو عێراقی كە سەدر داوای دەكات، بۆ پێكھێنانی حكومەت پەیڕەو بكرێت.

 





ئەم هەواڵە 5875جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad